دەیان هەزار کورد لە لایەن داگیرکەرانی توکیەوە کۆمەڵکۆژ کران

ساڵی ١٩٣٠ ساڵیکی پڕ لە کارەسات بو بۆ کوردان، لە لایەک شوڕشی ئاگری تێکشکا. لە لایەکیترەوە گەلی کورد رووبەڕووی کۆمەڵکۆژی بوونەوە.رۆژی دوازدەی مانگی حەوتی ١٩٣٠ ئەرتەشی داگیرکەری تورکیە خەڵکی بێچەک و بیدیفاعی کوردی لە دەڤەری زیلان لە باکوری کوردستان کۆمەڵکوژ کرد.

ساڵی ١٩٢٥ شوڕشی شێخ سەعیدی پیران تێکچوو بەڵام بەشێک لەو کەسانەی بەشداری ئەو شوڕشە بون وازیان نەهێنا و بڕیاریان دا درێژە بە بەرخوەدان بدەن. ساڵی ١٩٢٧ تا ١٩٣٠ ئێحسان پاشا رێبەرایەتی شوڕشەکەی کرد و حکومەتی ئاگریان دامەزراند بەڵام دواتر ئەو حکومەتەش لە لایەن رژیمی داگیرکەری تورکیەوە روخا و بەشێک لە بەشدارانی جوڵانەوەکە گیانیان بەخت کرد و ئێحسان پاشا خوی رادسەستی رژیمی پاشایەتی ئێران کرد.

رژیمی داگیرکەری تورکیە بە رق و قین و بە دور لە هەموو یاسا و ڕیسا ناونەتەوەیەکان و لە بێدەنگی جیهانی و لاوازی کوردان کەڵکی وەرگرت و بۆ ترساندنی کوردان و کوتا‌یهێنان بە بەرخوەدانی ئازادیخوازانەی کورد بڕیاری کۆمەڵکۆژیەکی دڕندانەی دا.

ئەرتەشی داگیرکەری تورکیە لە لایەن دەسەڵاتدارانی فاشیزمی تورکیەوە دەستی ئاواڵە کرا بۆ کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی بێدەرەتانی گوندەکانی دەڤەری زیلان.

ئەرتەشی داگیرکەری تورکیە سەرەتا گوندەکانی ئەو دەڤەرەیان روخان و خەڵکەکەیان کۆ کردەوە و ئینجا دەستیان بە قڕکردنی ژنان، مانداڵان، گەنج و پیر کرد کە وەک دیل لە بندەستیانا بوون و دەیان هەزار کەسیان بێ تاوان و بێکەس کوژ کرد. هێندێ سەرچاوەی خۆماڵی باس لە کۆمەڵکۆژ کردنی نیزیک بە پەنجا هەزار کەس دەکەن و رۆژنامەی حوریەتی رژیمی تورکیە کە چاوەدێری کۆمەڵکۆژیەکەی کردوە نوسیویە کە پازدە هەزار کەس کوژروان.

نوسەری کورد حەسەن هوشیار سەردی کە خۆی شایەت حاڵی ئەو کۆمەڵکوژیە بوە دەڵێ لەئەنجامی کاولکردن و سوتاندنی 180 گوندی ئەو دەڤەرە هەزاران مرۆڤی بێتاوان لەژن و منداڵ و پێرو گەنج کۆمەڵکوژ کراون، و سەر بە هۆزەکانی (حەسنا، زیلان، سەبکان و ئەدمان بوون).

ئەگەر چی هەشتا ساڵ بەسەر ئەو تاوانەی رژیمی داگیرکەری تورکیە دا تێدەپەڕی هێشتا زیهنیەتی نەتەوەپەرەست و فاشیزمی حاکم لە تورکیەدا نەگوڕاوە و بەردەوامن لە کۆمەڵکوژ کوردنی کوردان لە رۆژئاوا و باشور و باکوری وەڵات.
تاوانەکانی داگیرکەرانی تورکیە تەنیا لە دوڵی زیلان دا قەتیس نەماوە و دەیان جرم و جینایەتی هاوشیوەیان ئەنجام داوە و کۆمەڵگای مروڤایەتیش لێی بێدەنگە.

وەڵاتانی بە ناو پێشکەوتو لە پێناو بەرژەوەندیە بازرگانیەکانیاندا چاوی خۆیان لە ئاست کۆمەڵکۆژی، راگوێزان و وێرانی شار و گوندی کوردان لە لایەن فاشێزمی دەسەڵاتدار لە تورکیە دا دەگرن و وەک نەدیو حیسابی بۆ دەکەن و بونەتە بەشێک لە پێکهێنەرانە ئەو تاوانانە.

وەشانی ڕاستەوخۆ