قەرەسوو: هەر چەند دوژمنایەتیی کورد بکەن هەر ناتوانن سەر بکەون

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لە دژی هەدەپە شەڕێکى تایبەت و بەرفراوان بەڕێوەدەچێت. کاری ئەو دەوڵەتە شەڕی تایبەتە لە دژی کورد و هێزە دیموکراسییەکان.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لە دژی هەدەپە شەڕێکى تایبەت و بەرفراوان بەڕێوەدەچێت. کاری ئەو دەوڵەتە شەڕی تایبەتە لە دژی کورد و هێزە دیموکراسییەکان. هەر چەند دوژمنایەتیی کورد و دیموکراسی و هەدەپەش بکەن هەر ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وتی “تێکۆشان لە دژی فاشیزم بەبێ قوربانیدان نابێت. فاشیزم دەیەوێت لە هەموو شوێنێک بە ترس و تۆقاندن خۆی بەسەپێنێت. هێزە دیموکراسییەکان کاتێک بەبێ ترس بچنەوە بە رووی فاشیزمدا ئەو کاتە فاشیزم تێکدەشکێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بێهێزە. کاتێک هاوپەیمانیی دیموکراسی ئافرێنرا و تێکۆشان گەش کرا بە دڵنیاییەوە کۆتایی بەو دەسەڵاتە دێت”.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی دژ بە هەدەپە.

قەرەسوو رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی و بنەڕەتیی هێرشەکانی دژ بە هەدەپە بۆ بەرنامە، هێڵی سیاسی و تێکۆشانی هەدەپە دەگەڕێتەوە و وتی “بێگومان هێرشەکان بۆ سەر هەدەپە جیا نین لەو هێرشانە کە دەکرێنە سەر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد. هەدەپە لە تورکیا کە هەبوونی کوردی تیایدا ئینکار دەکرێت و کوردی تیایدا قڕ دەکرێت، دەڵێت کورد هەیە و ئەو کێشەیەش بە قبوڵکردن و ناسینی کێشەى کورد و مافە بنەڕەتییەکانی چارەسەر دەبێت. وەک حیزبێکى ناکاریگەری لاوەکی باس لەو کێشەیە ناکات، بەڵکو وەک حیزبێک کە لە کوردستان و تورکیا هێزێکى گرنگی کۆمەڵایەتی و جەماوەری هەیە باسی لێوە دەکات. ئەوە خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە هۆکارەکانی هێرشکردنە سەر هەدەپە”.

قەرەسوو ئەوەی بەبیرخستەوە، هەدەپە دەیەوێت هەموو کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکات و وتی “حیزبێک کە دەیەوێت تورکیا بە دیموکراسی بکات و دەڵێت، دەکرێت کێشەى کورد لەو چوارچێوەیەدا چارەسەر بکرێت. نەک تەنها پشتبەستووە بە کوردان، بەڵکو بەرنامەکەى خۆی بە هەموو گەلانی تورکیا داوەتە قبوڵکردن و کۆمەڵگە بەشداری تێکۆشان دەکات. بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە دەکرێتە ئامانج و هێرشی دەکرێتە سەر”.  

مستەفا قەرەسوو رایگەیاند، هەدەپە بە سیاسەتەکەى خۆی، ستراتیژیایەک بۆ تورکیا و کوردستان، کە باشترین و دروستترین چارەسەریی دەئافرێنێت، کردووە بە ناوەندی سیاسیەتی تورکیا و وتی “دەستنیشانکردنی ستراتیژییەک کە چارەسەری کێشەى کورد و دیموکراتیکبوون لەگەڵ خۆی بخاتەڕوو، پێویستیی بنەڕەتیی سیاسەتە لە تورکیا، بۆیە لە ماوەیەکى کورت دا وەردەسوڕێت بۆ تاکە حیزبی راست و دروست، کە دەبێتە وەڵامدەرەوە بۆ کێشەکانی تورکیا”.

‘هەر چەند دوژمنایەتیی کورد و هەدەپە بکەن، بەڵام هەر ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن’

قەرەسوو باسی ئەوەیکرد، ئەوانە بوونەتە هۆی ئەوە، کە دواکەوتووەکان، ملهوڕ و فاشیستەکان لە تورکیا هەموویان پێکەوە هێرش بکەنە سەر هەدەپە و وتی “خۆ یەکخستنی کوردان و هێزە دیموکراسییەکانی گەلانی تورکیا، یەکگرتوویی تێکۆشانیان بووە گەورەترین ترس بۆ ئەو هێزانە. هەموو ئەو سیاسەتە تێکشکا، کە تاوەکو ئێستا بۆ قڕکردن و سڕینەوەى کورد لە بەرەی تورکیاوە پشتیوانیی لێدەکرا. ئەوە لەلایەکەوە بە مانای تێکشکاندنی سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوەیە و لەلایەکەوە ستراتیژیایەکە لە دژی ئامانجەکانی سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوە بەڕێوەدەچێت. ئامانجی بنەڕەتیی  هێرشەکان بەو شێوەیەیە، چونکە کاتێک ستراتیژیا تێکچوو، ئەو کاتە ئەو سیاسەتەى بۆ خۆیانیان داناوە سەر ناکەوێت. هەر چەند دوژمنایەتیی کورد و هێزە دیموکراسییەکان و هەدەپە بکەن بە دڵنیاییەوە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. ستراتیژیای هەدەپە دیموکراتیکبوون و چارەسەریی کێشەى کوردە، ئەوەش تەوەری لە رەگی ستراتیژیای ئەو هێزانە و دوژمنانی کورد و دوژمنانی دیموکراسیی داوە. لەبەر ئەوەش بە چاو سوورکردنەوە دوژمنایەتیی هەدەپە دەکەن و دەیانەوێت دایبخەن. بۆ سیاسەتی دوژمنایەتی بەرامبەر بە دیموکراسی و بەرامبەر بە کورد بەرێوەببەن، کەمپەینی هێرشکردنی لەو جۆرەیان دەستپێکردووە”.

قەرەسوو ئەوەى بە بیرخستەوە، کە ئاکەپە – مەهەپە بە هەموو شێوەیەک دوژمنایەتیی کورد دەکەن و وتی “ئەو دەسەڵاتە هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی هەدەپە ئەنجام دەدات. ئێستا هەوڵ دەدات بە هەڕەشەى داخستن و زیندانیکردنی سیاسەتمەداران بەو ئامانجەى بگات. لە رێگەى هێرشەکانەوە دەیەوێت هەدەپە لە هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسیی خۆی دوور بخاتەوە تاوەکو لە بەردەم ستراتیژیای قڕکردن و سڕینەوەى کورددا هیچ لەمپەرێکیان بۆ نەمێنێتەوە. ناتوانن جەماوەری هەدەپە لە ناوببەن، یان بیانتوێننەوە. لەوە ئاگادارن ئەگەر لە هێڵەکەى خۆی دووری بخەنەوە، رێگریی کۆمەڵگەش لە بەردەم سیاسەتەکەى خۆیاندا ناهێڵن، چونکە ملیۆنەها مرۆڤ پشتیوانی لە هەدەپە و ستراتیژی و سیاسەتی هەدەپە دەکەن. یانی هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیەکانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا پێکگەیشتوون و تێکۆشانێکى هاوبەش بەڕێوەدەبەن. هێرشەکان بۆ ئەوە دەکرێن، کە شپرزە بن و تووشی هەڵەیان بکەن. نەک هێرشی جەستەیی بەڵکو هێرشی ئایدۆلۆژی – سیاسی لە زۆرێک لە بەرەکانەوە لە دژی ئەو هێڵە بەرێوەدەچێت”.

وەشانی ڕاستەوخۆ