کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە یادی بەرخۆدانی ئامەددا داوای یەکڕیزی دەکەن

لە ساڵیادی بەرخۆدانی زیندانی ئامەددا، خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدان بەبیردەهێننەوە و ڕایدەگەیەنن “داوا لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین خاوەن لە تێکۆشانی شەهیدان دەرکەون و یەکێتی نەتەوەیی بکەینە ئامانجی گشتیمان”.

دوای ئەوەی لە نەورۆزی ساڵی ١٩٨٢ بە شەهیدبوونی مەزلوم دۆغان دەست بە چالاکی دەکرێت لە دژی ئەو ڕژێمی تورکیا، چالاکییەکان لەناو زیندانەکانیشدا بەردەوام دەبن، تا لە ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٢، مانگرتن تا مردن لەلایەن چوار ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، دەستپێدەکات، پاشان ‘کەمال پیر دوای ٥٥ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، محەمەد خەیری دورموش٥٨ ڕۆژ، عاکیف یەلماز ٦٦ ڕۆژ، عەلی چیچەک ٦٧ ڕۆژ‌ شەهید دەبن، جگە لەو ژمارەیە چەندین کەسی دیکەی وەکو شەهید ساکینە جانسز و مستەفا قەرەسو، لەهەمان بەرخۆدان و چالاکیدا بەشدار بوون، ئەم بەرخۆدان و مانگرتنە لەسەر ئاستی تورکیا و جیهان دەنگی دایەوە تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت یەکێکە لە پایە هەرە بنەڕەتییەکانی کە ئایدیۆلۆژیای پەکەکە’ی لەسەر داڕێژراوە بەجۆرێک کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هەوڵی لەناوبردنە شەری چەکدار ڕاگەیاندرا و تا ئێستاش بەرخۆدان بەردەوامە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:”تێکۆشانی گەلەکەمان بەرامبەر بە داگیر کەران و ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە بەردەوامی هەبووە، هەرگیز کوشتن و قڕکردن و سێدارە و گرتن نەیتوایوە ئەو تێکۆشانە بوەستێنێت، بەتایبەتیش دوای سەرهەڵدانی پەکەکە ئیتر ئەو تێکۆشانە توانی سیستم و فۆرمێکی نوێ بۆ گەلەکەمان بئافرێنێت، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرامبەر بە داگیرکەران بە پلانی نوێ، داهێنانی نوێ سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا، هەرچەند دەوڵەتی تورکیای فاشیست هێرشەکانی بۆ قڕکردنی گەلەکەمان بەهەموو شێوازەکانی بەکارهێنا نەیتوانی ڕێڕەوی ئەو تێکۆشانە بگۆڕێ، بە بەرخۆدانی و دروشمی یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن هەموو دەسەڵاتی تورکیا لەناو زیندانەکاندا کەتاکە ئومێدی ئەوان بو بۆ تەسلیم بوون”.

هەر لەو بەیاننامەی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان’دا هاتووە:”خەبات و تێکۆشانی پەکەکە لە هەموو مەیدانەکاندا بە سەرکەوتویی توانی بە ئەنجام بگات، بە تایبەتی بۆ ئەو قۆناغەی کە ٣٨ ساڵ پێش ئیستا توانی لە زیندانەکاندا پێشەنگایەتیەک بکات تێکۆشان و بەرخودانی شەهیدان (کەمال پیر، محەمەد خەیری دورمووش، عاکیف یەڵماز، عەلی چیچیک)، ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە و لە سایەی ئەم بەرخۆدانە بە هەزاران شۆڕگێڕی کور لە دژی تەسلیمیەت و بەرامبەر بە داگیرکەران و خیانەتکاران لە تەواوی مەیدانەکاندا تێکۆشان دەکەن “.

لە کۆتاییدا باس لەوە کراوە، وەک کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان ئەم ڕۆژە لە تەواوی شەهیدانی ئازادی و دیموکراتی بە بیر دەهێننەوە و سۆز دەدەن کە بەردەوامی ڕێگایان ن بن، “داوا لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین خاوەن لە تێکۆشانی شەهیدان دەرکەون و یەکیەتی نەتەوەیی بکەینە ئامانجی گشتیمان”.

وەشانی ڕاستەوخۆ