پەکەکە: شۆڕشی ڕۆژئاوا بووەتە ڕۆناکی و هیوا

کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ٨مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

“لە چارێکی سەرەتای سەدەی ٢١دا شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا کە لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٢ دەستیپێکرد بووەتە سەرچاوەی ئازادی و هیوایەک، ئێمە لە ساڵیادی هەشتەمینداین. پیرۆزبایی لە گەلی قاڕەمانی ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕڤانان و فەرماندەکانی یەپەگە و یەپەژە، هەموو بەشداربووانی شۆڕش و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

لە کەسایەتی شەهیدە پێشەنگەکانی وەک شیلان کۆبانێ، خەبات دیرک، گەلهات گابار، ئارین میرکان، عەدنان ئەبوو ئەمجەتدا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە. لە کەسایەتی ئولاش بایراکئۆغلۆ، باران سەرهاد و دەستان یۆروکدا شەهیدانی شۆڕشی تورکیا و لە کەسایەتی شەهید باگۆک، شەهید دڵسۆزم شەهید هێلین شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیستی شۆڕش یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. لە پێنجەمین ساڵیادی شەهادەتی ئەواندا بەڕێزەوە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی سوروج لە ٢٠ی تەموزی ٢٠١٥ دەکەینەوە.

زۆر باش دەزانرێت کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بووەتە ئەخلاقی سەدەی ٢١ی ڕێپێوانی ئازادیخوازی و شۆڕش. پشت بە میراسی شۆڕشگێری دەبەستێت و دەگاتە سەدەی ٢١. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە رێپێوانی شۆرشگێری و ئازادیخوازی ڕۆژئاوا کە ڕێپێوانی مرۆڤایەتی ئازادە پیرۆز دەکەین.

وەک ئەوەی دەزانرێت شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا لە سایەی رەنجی بیست ساڵی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان و تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە کوردستان هەڵگیرسا. هەشت ساڵە لەبەرانبەر داعش، ئەلنوسرە، ئاکەپە و مەهەپە و هەموو هێرشی دڕندانەی فاشیست، هزری نەتەوەی دیموکراتیک و هزری خۆپاراستنی ڕێبەر ئاپۆ خۆی پاراست. بووە هەرێمێک کە لە یەکەمجارە هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ تێیایدا جێگیرکرا.

هەروەها باش دەبینرێت کە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا، لە ڕاستیدا شۆڕشی هەموو گەلان، شۆرشی ژنان، شۆڕشی گەنجان و شۆڕشی کۆمەڵگای دیموکراتیکە. وەک شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیک کە پشت بە یەکێتی و برایەتی دیموکراتیکی گەلان کورد، عەرەب، سوریانی، تورکمان، ئەرمەن و گەلانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبەستێت. لەسەر ئەم بنا‌غەیە هەموو کێشەکانی چارەسەر کرد، هەموو هێرشەکانی تێکشکاند. لە بەرانبەر هەڵوێستی پارچەکردن و جیاوازکاری سیستمی دەسەڵات و وڵاتپارێز یەکێتی و برایەتی دیموکراتیک خوڵقێنرا.

شۆرشی ئازادی ڕۆژئاوا کە شۆڕشی مۆدیرنیتەی دیموکراتیکە جگەلەوەی کە شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیکە لە هەمانکاتدا شۆڕشی ئازادی ژنانە. بەڵکو لە هیچ شۆڕشێکدا بە ئەندازەی بەشداریکردنی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا، هیچ ژنێک بەشداری لە هیچ شۆڕشێکدا نەکردووە. لەسەر ئەم بناغەیە ئەم شۆڕشە بووەتە شۆڕشی ژنان و هێلێ ئازادی ژنان دروستکراوە. ژنان هەم پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگای ئازاد دەکەن و هەمیش بە خۆپاراستن شۆڕش دەپارێزن. هێزی خوڵقێنەر و سەرکەوتوو لەسەر هێڵی ئازادی ئاپۆیی دروست بووە و لە پراکتیکی ڕۆژئاوادا دەبینرێت.

دیاربوو کە لەسەرەتادا هێزە دواکەوتووەکان، فاشیست و نەژادپەرست و  دوژمنانەی گەلی کورد چۆن هێرشیان کردە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا. هێرشی چەتەکانی ئۆسۆ، ئەلنوسرە و داعش کاتێک شکێنران، لە کۆبانێ چەتەکان تێکشکێنران و دوای ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ هێرشی داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە دەستی پێکرد. ئەم هێرشە داگیرکەریە کە بە داگیرکردنی جەرابلوس و باب دەستی پێکرد تا داگیرکردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی بەردەوام بوو. ئێمە بروامان وایە کە ساڵی نۆیەمینی شۆڕشی ئازادی، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو دەڤەرە داگیرکراوانە ڕزگار دەکەن و لەبەرانبەر هەموو هێرشەکان دەیانپارێزن.

وەک دوێنێ ئەمڕۆش دڵێ گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان، گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و گەلانی جیهان لەگەڵ شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوای کوردستانە. لەم هەشت ساڵەدا ژنان، گەنجان، رەنجدەران، هەموو ئەو کەسانەی پێویستیان بە ئازادی و دیموکراسی هەیە، ڕوویان کردە شۆرشی ئازادی ڕۆژئاوا و هێزێکی زۆریان لە شۆرش وەرگرت. شۆرشی ئازادی ڕۆژئاوا بووەتە ڕۆناکی و هیوایەک. لەسەر هێڵی مۆدیرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر ڕێچکەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان ئەم دۆخەی ڕۆناکی و هێوایە بەردەوام دەبێت.

پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرەتا گەلی کورد و هەموو ئەو گەلانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە بەشداریان لە شۆڕشی ئازادیدا کرد، جارێکی تر یادی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە، سڵاوی خۆمان بۆ هێزی ئازادی دەنێرین و لە ساڵی نۆیەمیندا هیوای سەرکەوتن لە شۆڕشدا دەخوازین.”

وەشانی ڕاستەوخۆ