کۆڕۆنا و گرانی کاریگەریان لەسەر شەوی چلە ئەمساڵ دانابوو

بەتایبەت ئەم ساڵ، پەتای کۆڕۆنا لەلایەک و قەیرانی ئابووری و گرانیی لەڕادەبەدەری میوە و خۆراک لەلایەکی دیکە، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر شەوی چلە داناوە.
فرۆشیاریکی میوە، کە لە سووچی شەقامێک بەساتی میوەفرۆشیی داناوە، لەوبارەیەوە دەڵێ خەڵێکی زۆر هەیە دێت دەیەوێ میوە بکڕێت. بەڵام کاتێ چاوی بە نرخەکان دەکەوێت، دەگەڕێتەوە. چوونکە پێی ناکڕدرێت.
ئەو هەروەها ڕەخنە لە کولتووری چاولێکەری دەکات و دەڵێ هەندێ کەس دێن هەنار دەکڕن بە سی هەزار تمەن تەنیا بۆ ئەوەی لەسەر سفرەی شەوی چلەیان وێنەی پێوە بگرن.
فرۆشیارێکی تریش وێڕای ئاماژەکردن بە گرانی باسی مەترسیی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڕۆنا لە بۆنە کولتوورییەکانی وەک شەوی چلە دەکات. ئەو دەڵێ حەق وایە خەڵک رەچاوی بارۆدخەکە بکەن و لە دەوری یەکتر کۆ نەبنەوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ