هەواڵ

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ بڵاو کرایەوە

ژمارەی ٢٢ی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ، ئورگانی فەرمیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم ژمارەیەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ تایبەت بۆ یەکەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و ئەو هەوراز و نەشێویانەی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بڕیویەتی، تەرخان کراوە.

لەم ژمارەدا تیشک خراوەتە سەر رەهەندەكانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بە دیاریکراوی ئەم پرسیارە ورووژینراوە کە ئەم شۆڕشە وەكوو بزووتنەوەیەکی كۆمەڵایەتی چۆن توانی لەماوەی ئەو یەک ساڵەدا ببێتە هەوێنی چەندین بزووتنەوەی دیکە وەک بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، بزووتنەوەی جەوانان و ژنان و بزاڤی ئێکۆلۆژیکی. هەروەه چۆن توانیویەتی مۆدێلی "شارستانیەتی دیموکراتیک" وەک تاک بژاردە بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بەرجەستە بکات.

لەبەشێکی دیکەی گۆڤارەکەدا رۆڵ و پێگەی ژنانی پێشەنگ و كاریگەرییان لەسەر چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، تاوتوێ کراوە.

ئاڵتەرناتیڤ ژمارەی بیست و دوی خۆی پێشكەش بە شەهید شیلان و شەهیدانی رێگای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کردووە.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە