هەواڵ

دەنیز هێڤی ئەندامی کەنەکە لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر ئەو دامەزراوە کوردستانییە لە هەولێر شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشە چەکدارییەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆسەر نووسینگەی نوێنەرایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کەنەکە لە هەولێر ئەندامێکی کەنەکە شەهید بوو.

نزیک کاتژمێر دووی دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێکی نەناسراو بە چەکەوە چووەتە سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لەو شارە و تەقەی لە ناو نوێنەرایەتییەکە کردووە. لە ئەنجامدا ئەندامێکی کەنەکەى بەناو "دەنیز هێڤی" شەهید بووە.

بکوژەکە دوای ئەو تاوانە هەڵهاتووە.

شوکروڵلا حەمەدەمین ئەندامی کەنەکە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی گوتووە کە لە کاتی هێرشەکەدا تەنیا دەنیز هێڤی لە نوێنەرایەتىیەکە بووە. شوکروڵلا حەمەدەمین ئەمەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناو بردووە.

"دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە نوێنەرایەتیی کەنەکە و نوێنەرایەتییەکەیان داخستووە. تەرمی شەهید دەنیزیشیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن." ئەو ئەندامەی کەنەکە وا دەڵێت.

بە گوتەی شوکروڵلا حەمەدەمین چەند ئەندامێکی کەنەکە بریارە بچنە پزیشکی دادوەری و زانیاری سەبارەت بە شێوازی تیرۆرکردنى شەهید دەنیز وەرگرێت.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە