
هاوکات لە گەڵ دەست پێکردنی وەرزی خوێندن و کردنەوەی زانکۆکان لە ئێران، دوازدە رێکخراوەی خوێندکاری لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پێداگریغشد لە سەر بەرخۆدان دژی سەرکوت لە زانکۆکان کردەوە.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەو ١٢ ڕێکخراوە خوێندکارییەدا هاتووە:" بزووتنەوەی خوێندکاری دوای ساڵێک سەرهەڵدانی شۆرشگیرانەی سەرتاسەری چووەتە قوناغێکی نوێیەوە و هەموو پیلانەکان و سیاسەتی سەرکوت پووچەڵ دەکاتەوە.
"لە سەرتای ساڵی تازەی خوێندن بە پشت بەستن بە ئەزمون و دەستکەوتی ساڵی ڕابردوو ڕێگایەکی بێ گەڕانەوەمان بڕێوە و کاتی ئەوە هاتووە زانکۆ وەک گۆڕەپان و سەنگەری تێکوشان بگرێنەوە و دەستکەوتەکانمان بپارێزین."
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بزووتنەوەی خویندکاری بووەتە دڕکی چاوی سیستەمی داپلوسێنەر و مەشخەڵی رووناککەرەوەی رێگەی دوارۆژە.
جەختیش کراوەتەوە کە پێویستە لە پێناو داهاتوویەکی گەش تێکوشان لە زانکۆکان بەهێزتر بکرێت.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها پێداگری لە سەر درێژەدان بە شۆرشی ژن ژیان ئازادی و پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆرشە مێژوییە کراوەتەوە و هاتووە: "ساڵی تازەی خوێندن بەردەوام دەبین لە تێکوشانەکان و ساڵی تازەی خوێندن ساڵی دووەمی شۆرشی ژن ژیان ئازادییە."
چالاکوانانی خوێندکاری لە زانکۆکانی، تاران، هونەری تاران، بەهەشتی، ئەلزەهرا، عەلامە، خواجەنەسیر، ئەسفەهان، هونەری ئەسفەهان، چەمرانی ئەهواز، نەوشیراونیی بابول، یەزد و فیردەوسیی مەشهەد بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە.