هەواڵ

ژنانی شەنگال بۆ یەکەمجار مەراسیمی ئاینیی دانانی هیلال لەسەر قوبەیان ئەنجام دا

بۆ یەکەمجار لە ئاینی ئێزدیدا ڕێوڕەسمی دانانی هیلال لەسەر قوبەی شوێنێکی پیرۆزی ئێزدییەکان لەلایەن ژنانی شەنگالەوە ئەنجام درا.

مەراسیمە ئاینییەکە ڕۆژی شەممە یەکی ڕەزبەر بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئێزدی، تاژێ، بەڕێوە چوو.

ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی شەنگال و کەسایەتییە ئاینییەکانی بەشداری مەراسیمەکە بوون.

ژنانی شەنگال، لە جەژنی جەمای ئەمساڵدا کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی قوببەی "خاتوو فەرخە"یان ئەنجام دا، هیلالیان بۆ دانا و پێشوازییان لە خەڵک کرد. هیلالەکە لەلایەن سێ دایکی شەنگالییەوە خرایە سەر قوببەکە.

خاتوو فەرخە ژنە ڕابەرێکی ئاینیی مێژووی ئیزدییەکانە و لای گەلی ئێزدی کەسێکی پیرۆزە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، دوای پەلاماری داعش بۆسەر شەنگال و کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، ئەمە یەکەمجار بوو کە گەل بەشێوەیەکی جەماوەری لە دەوری قوببەی خاتوو فەرخە کۆدەبوونەوە.

لە مێژووی شەنگالدا ئەمە یەکەمجار ژنان هیلال لەسەر قوبەیەک دابنێن و بەشداری لە کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی ئەنجام بدەن.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە