هەواڵ

خەڵاتی نێودەوڵەتیی ڕەزەرفۆرد پێشکەشی زانای کورد ئیبراهیمی کەریمی کرا

ئیبراهیم کەریمی، پرۆفیسۆڕ و زانای کورد بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لە بوواری "فیزیکی کوانتۆم" خەلاتی بیرئانینی ڕەزەرفۆردی کەنەدای بەدەست‌هێنا.

ئەم زانا کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی نۆڤەمبر (٢٩ی خەزەلوەر) لەسەر پلاتفۆرمی ئیکس (توویتەری جاران) وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، خەڵاتەکەی پێشکەشی مامۆستایانی لە ڕۆژهەڵات، ئێران و تاراوگە و بە تایبەتی بە دایکی و هاوژینی کرد.

خەڵاتی بیرئانینی ڕەزەرفۆرد لە وڵاتی کەنەدا، ساڵانە دەبەخشێرێتە کەسێک کە لە بواری فیزیک و کیمیا داهێنان و لێکۆڵینەوەی شوێن‌دانەری کردبێت.

ئیبڕاهیم کەریمی پسپۆڕی فیزیکی ئۆپتیک کوانتۆمە و پێشتریش لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە فیزیکی کوانتۆم خەڵاتی زانستیی "هێرتس‌ بێرگ" لە کەنەدا پێبەخشرابوو.

ئیبراهیم لە دایکبووی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە یەکێک لە شوێن‌دانەرترین زاناکانی جیهانی فیزیک دادەندرێت.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە