هەواڵ

کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە: پێویستە هەموو کەسێک بەشداری هەڵمەتی ئازادی ببێت

کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سەبارەت بە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە ڕایگەیاند، "ئێمە لە ٢٦ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتدا، سەرجەم ئەو هێزانە شەرمەزار دەکەین کە بە ڕق و دوژمنایەتییەوە لە هێرشی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ وگەلی کورد بەشدارییان کردووە". سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی بەهەیبەتی دەکەین کە ٢٥ ساڵە لە ژێر بارودۆخی زۆر قورسی ئیمرالیدا لە زیندایە. ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن، لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتدا بازنەی ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروست کرا، کە نەیهێشت ئامانجەکانی پیلانگێڕی بەدی بێت؛ ئێمە بە ڕێزدارییەوە یادی حالیت ئۆراڵ و سەلامەت مەنتەش و ئاینور ئارتان دەکەینەوە و لە بەردەم قامەتی بەرزیان سەری ڕێز دادەنوێنین.

ڕاگەیەندراوەکەی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکەدا بەمشێوەیەیە:

"کاتێک زلهێزانی جیهانی سەرمایەداریی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەکاری بۆ چوونە ناو سەدەی بیست و یەک دەکرد، ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردیان لەبەردەم بەرژەوەندییە مۆدێرنیستی و ئیمپریالیستیەکانیان بە گەورەترین بەربەست بینی و وەها پێناسەیان کرد". وەها بینیان کە بزووتنەوەی ئازادی کورد بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ توانای کاریگەری لەسەر هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. لە بەر ئەوەی کوردستان بەسەر چوار دەسەڵاتداری دەوڵەت نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابەش بووە و تەڤگەری ئازادیی کورد بە ڕابەرایەتی پەکەکە توانی گەلی کوردی لەژێر چەوساندنەوەی ئەو چوار دەوڵەتە بهێنێتە نێو تێکۆشانێکی گرنگەوە، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلی کورد خۆی بە ڕێکخستن کرد و ئیرادەی ئازادی بەرزکردەوە، لەبەر ئەوەی نەیدەویست سەدەیەکی دیکە لەژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمدا بەبێ سەرۆک و ناسنامە بمێنێتەوە. بۆیە باوەشی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادیی گرتەوە.

بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو جۆرە پشتیوانی و بەشدارییەک لە تێکۆشان، کورد بوو بە گەورەترین دینامیکی گۆڕان و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئامانجی هێزە سەرمایەدارییە هەژموونخوازەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، نەهێشتنی ئەو دینامیکە و ئیرادەی ئازادی گەلی کورد بوو، کە بەرە بەرە ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێدەکەن. بۆیە پیلانگێڕان دەیانویست کورد وەک سەدەی بیستەم بێ شوناس و بێ ڕێبەر و پێگە بمێنێتەوە. بوێە بە هاوکارییەکی گڵاو دەستیان بە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا. بۆ ئەوەی له کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دژ بە گەلی کورد پیلانەکەیان بەڕێوە ببەن، هیچ گومانێکیان لەوەدا نەبوو کە هەر جۆره ئیمتیازێک دەدەن و وەردەگرن. چونکە وەها بەراوەردیان کردبوو کە کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادیی کورد هات، بە ئاسانی دەتوانن دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرن، و بە ئارەزووی خۆیان گۆڕانکاری و دابەشی بکەنەوە. گەلی کورد لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمرالی کرد

وەک چۆن ڕێبەرایەتیمان، گەلی کورد و بزووتنەوەکەمان وڵامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دایەوە، بەرخۆدان و نوێ بوونەوەی گەورەش لە هەڵوێستی ئەو سەری هەڵدا. ئەو بازنەی بەرخۆدانەی کە گەلەکەمان و شەهیدە قارەمانەکانمان لە دەوری ڕێبەرایەتی دەستیان پێکرد، بازنەی سەرەکی بوو کە پێشی لەناوچوون گرت و پیلانگێڕییەکەی تێکشکاند. بینیان ئەو شتەی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دەرکەوتبوە، لە ئیمرالی بە بارمتە گیرا، لە بنەڕەتدا 'کوردی ئازاد'، بە ئیرادەی خۆی دەزانی. هەر بەم هۆیەوە دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ وەک دیل گرتنی خۆی دەبینی. گەلی کورد زۆر باش پەیوەندی تێکۆشانی ئازادیی کوردیان بە کارەساتێکی مێژوویی بینی و لە حەقێقەتی پیلانە تێگەیشت و چونکە دەیانزانی ڕزگاریی گەلی کورد لە تێکشکاندنی ئەو پیلانگێڕییەیە، بە توندی لە هەموو شوێنێکدا باوەشی بۆ بەرخۆدانی مێژوویی ئیمرالی گرتەوە.

هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و هێرشی کۆمەڵکوژی، کە لەسەر بنەمای لەناوبردنی چارەنووسی دڵتەزێنی سەدە ساڵەیی بۆ کورد دەستی پێکردبوو، بەرخۆدانێکی گەورە بوو. لە ژێر واقیعی سووتاوی دیلێتیدا، بە شۆڕشێکی فیکری و زێهنی گەورە وڵامی پیلانگێڕییەکەی دایەوە. وەک ڕێبەرێکی شۆڕشگێڕی گەل؛ وەک فەیلەسوف و زانایەک هەندێک جار وەک زانایەکی سیاسی و مێژوونووس لە بەرخۆدانی ڕۆحی و فیکری و جەستەییدایە بۆ گۆڕینی چارەنووسی کۆمەڵکوژیی دڵتەزێن کە بەسەر گەلەکەیدا سەپێندرابوو. لە کەسایەتی گەلی کورددا پێشکەوتووترین بیرۆکەکانی سەردەمی پێشکەش بە هەموو گەلان و ژنان و هەموو گروپە چەوساوەکان کرد. بەو بیرۆکە و ڕێبازە نوێیانەی کە پێشی خستبوو، پارادایمێکی نوێی بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی خوڵقاند. هەروەها بەو کارەی گەورەترین بەرگریی سەردەمی بە ژیانی ئازاد و تێزەکانی کۆمەڵگەی ئازاد وەڵامی پیلانگێڕانی سەردەمی دایەوە و. بەرگری لە شارستانیەتی دیموکراتیک، بەرگرییەکی زۆر بەهێز بوو کە بە ناوی هەموو ستەملێکراوان و بەتایبەت گەلی کورد و ژنانەوە ئامادەی کردبوو. وەک ئەوە وایە بە ناوی مرۆڤی ئازاد و ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرگرییەک ئەنجام درابێت.

ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو چەوساوەکان پارادایمێکی نوێی ژیانی بنیات ناوە ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی دیلێتی ئیمرالیدا نەتەنیا وەک کورد، بەڵکوو پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنانی وەک پارادایمێک و بەرنامەیەکی نوێی ژیان و تێکۆشان پەرەی پێدا کە بۆ گۆڕینی چارەنووسی هەموو چەوساوەکانی سەدەی ٢١ بەسە و چارەسەرە. بۆیە دیل گرتنی ٢٥ ساڵەی لە ئیمرالی بەو شێوەیەی پیلانگێڕان دەیانویست نەگەیشتە ئەنجام. بەپێچەوانەوە پرۆسەیەک بوو کە بیرۆکە و هزرەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازاد بۆ مرۆڤایەتی لە هەموو ڕوویەکەوە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەند و گەشەی کرد. ئەم هزر و بیرۆکانەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەر کوێیەک کە ئەمڕۆ گەلی کورد تێیدا دەژین، بەرەو سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێ، گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و دەگۆڕدرێت بۆ چەمکێکی نوێی ژیان و بەرخۆدان. گەلی کورد و ژنان، لەگەڵ گەلانی ستەملێکراو، لەم پێشهاتە فکریی و هزرییەی ڕێبەر ئاپۆ ئیلهامێکی زۆریان وەرگرتووە. هاوکات بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لیدەکرێت و دەبێتە هیوا.

ئەوەی لە ئیمرالی بەڕێوەدەچێت سیستەمێکی کۆمەڵکوژییە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕەها بەسەر کورددا بەڕێوە دەچێت، لە بنەڕەتدا سیستەمێکی کۆمەڵکوژیی کوردە، کۆمەڵکوژی دیموکراسی و ئازادییە. ڕێبەر ئاپۆ؛ لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی سیستەمی ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی ئیمرالیدا کە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن کۆماری داگیرکەری تورکەوە پارێزگاری لێدەکرێت، بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبات. ئەم بەرخۆدانە مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، ناوەندی سەرەکی تێکۆشانی ئێمەیە لە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژیی و هێرشەکان. هەموومان وەک گەلی کورد، دۆستان، هەڤاڵان و شۆڕشگێڕەکانی دەبێت تێبکۆشین هاتا لەوە تێبگەین ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی لەدژی لەناوچوون و دۆخی بارمتەگرتنی ئیمرالی، چۆن بە ئیرادەی تیکۆشان بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە بەرخۆدانی کردووە. بۆ ئەوەی لە ڕاستی ڕێبەرایەتی تێبگەین، پێویستە تێکۆشانمان بەرفراوان و قووڵتر بکەینەوە. بەتایبەتی سەبارەت بە بوون و ئازادیی کورد و دیسانەوە بە ناوی بەها مرۆییەکانی دیموکراسی و ئازادی، دەبێت بە دڵ و گیان هەست بە مانا و گرنگی حەقیقەتی ڕێبەر بکەین، ئەو هەلومەرجە نامرۆڤانەیەی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندراوە. لەناخی دڵمانەوە هەست پێدەکەین، هەڵوێست و ئاستی ئیرادەی بەهێزمان لە خەبات و تێکۆشاندا نیشان دەدەین.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوون بە هێزێکی بنەڕەتی لە ڕێگریکردنی ئەم پیلانگێڕییەدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ڕێبەر ئاپۆوە، بنەمای فەلسەفی و خۆڕێکخستنیان وەرگرت، بە تێکۆشان و ئیرادەی بە هێزەوە لە ماوەی ٢٤ ساڵەدا بوون بە هێزێکی سەرەکەی کە نەیانهێشت پیلانگێڕیی نێونەتەوەی سەربکەوێت. پەیوەندی نێوان گەریلا و ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندیەکی دانەبڕاوە و ڕێبەر ئاپۆ ناوەندێکی بنەڕەتی ئەخلاقی گەریلایە. سوپای داگیرکەر و قڕکەری تورک، بە ڕێگەی جۆربەجۆری دژەمرۆڤی کە شێوەی نەبینراوە، هێرشی سەر گەریلا دەکات. لە دژی گەریلاکانمان هەموو دەرفەتەکانی شەڕی ناتۆ بەشێوەیەکی دڕندانە بەکاردەهێنێت و بە چەکی پێشکەوتووی ناتۆ کە لەبەر دەستیانە، ناتوانن گەریلا بترسێنن، دوژمن گازی کیمیاوی، ژەهراوی، چەکی ئەتۆمی و ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنێت. ئەم هەموو ڕێبازە دژە مرۆڤیانە لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاردەهێنێت و وەک تاوانی شەڕ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی پێشی دەخات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە هێز و مۆراڵ پێشەنگایەتی دەکات، لە بەرامبەر ئەم هێرشە دژەمرۆڤیانە کە لە چوارچێوەی تاوانەکانی کۆماری تورکدان، بە هێز و ئیرادەی خۆیەوە بەرخۆدان بەڕێوە دەبات. گەریلاکانی کوردستان بە هیز و مۆراڵەوە کە لە ڕێبەر ئاپۆوە وەریانگرتوە لە چیاکانی کوردستاندا مێژوویەکی نوێ تۆماردەکەن. مێژووی کوردی ئازاد، گەلانی ئازاد، کۆمەڵگای ئازاد دەنوسنەوە.

سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشدارییان لە ڕێپێوانی ئازادیدا کردوە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی، هەم لە ڕویی جەستەیی، هەم لە ڕویی مەعنەوی و لە ڕویی فکرییەوە، بارودۆخی ئاوارتەی ئەشکەنجە و قڕکردن بەڕێەوە دەچێت. تایبەتمەندی و جیاوازی ڕێبەر ئاپۆ، ئیرادەی ڕۆشنبیری و ڕۆحی ڕێبەر ئاپۆ دەردەخات. ئەوەی کە لە بارودۆخی تابوتی ئیمراڵیدایە تەنها ڕێبەر ئاپۆیە. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئیرادەی گەلی کورد زیندانیکراوە. ماوەی ٢٥ ساڵە دڵی گەلی کورد لە ئیمراڵی لێدەدات. بەو ماناییەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، گەلی کورد لە کوشتارگەی ئیمراڵیدا ڕاگیراوە. لەبەر ئەم هۆکارەیە گەلی ئێمە هەموو ڕۆژێ لە کۆڵن و گۆڕەپانەکان دەڵێن "بێ سەرۆک ژیان نابێ". بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین لە هەڵمەتی ئازادیدا، بەشدارن و پشتیوانی هەڵمەتەکەن، کە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد و دۆستانیان دەستپێکردوە و هەتا دێت بەرەوەپێش دەچێت و لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا دەچێتە قۆناغی دووەمەوە.

پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات وەک هێرشێکی ستراتیژی لە دژی هەبوونی گەلی کورد، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی ئیرادەی ئازادی ئەنجامدراوە، لەسەر ئەم بنەمایە وەک هێرشێکی قڕکردن بەرەوەپێشبراوە. ئەم هێرشە نەک تەنها لە لایەن یەک دەوڵەتەوە یان چەند دەوڵەتەوە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا لە لایەن سیستەمی سەرمایەداری جیهانیەوە کە نوێنەرایەتی شارستانیەتی دەوڵەت پارێز، دەسەڵاتداری و پیاوسالار وەک هێرشێکی ستراتیژی ئەنجامدرا. هەڵوێستی پێداگرانە بۆ چارەسەری پرسی کورد، کە کێشەیەکی گەورەی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە، لەسەر بنەمای ئەم ستراتیژێتە پیالانگێڕی نێونەتەوەی لە ئیستاشدا بەردەوامە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەمڕۆ ستراتیژی پیلانگێڕێ نێونەتەوەی؛ لە ئیمراڵیدا وەک سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و هەرەوەها وەک هەڵوێستی پێداگرانە چارەسەری پرسی کورد بەردەوامە. ئەمە وەک سزایەکی هەتاهەتایی بە تایبەت لەسەر ڕێبەرئاپۆ سەپێنراوە و بەڕێوەدەچێت. ئەمەش وەک دۆخێکی تۆمارنەکراو و وەک سزایی دیسپلین جێبەجێ دەکرێت.

هۆکاری بنەڕەتی هێرشە قڕکردنییەکان، ترسە لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هۆکاری بنەڕەتی هەموو هێرشەکانی قڕکردنییەکان و لەناوبردن بە ستراتیژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، بزوتنەوەکەمان و گەریلای ئازادی؛ ترسە لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گۆڕینی کوردایەتی ئازادە بە ئیرادەیەکی ڕێکخستنی. ئەوە ڕاستیە دۆخی ئێستایە، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییدا قەبووڵ کراوە. بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، یاسا نێونەتەوەییەکان کە بە پێی ئەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدەهێنێت، پشتگوێ دەخات. ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی تورک کە دان بە یاسای نێونەتەوەیدا نانێت، تاوانە. لەبەر ئەو دۆخەی کە لەدژی یاسای نێونەتەوەیی، مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی بەردوامە؛ ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا کە دەزگاکانی وەک دادگای مافی مرۆڤ (DMME) و سی پی تی تێدایە، بەلایەنی کەمەوە هێندەی دەوڵەتی تورک بەپرسیاری دۆخی ئیمرالین. دەبێت ئەنجومەنی ئەوروپا بە ئەرکی خۆی هەستێت و لە چوارچێوەی پێشکەوتنی مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی و دادپەرەوەریدا وڵامی هیوا و چاوەڕوانیەکانی گەلی کورد بداتەوە.

لە ئەنجامدا ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات بۆ گەلی کورد و بزوتنەوەی کورد، بۆ دیموکراسی و ئازادی ساڵێکی گرنگە. وەکوو گەل، بزوتنەوە و دۆستانی کورد؛ بە بڕیارین کە لە هەموو کاتێک زیاتر تێکۆشانمان فراونتربکەین، بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد، بۆ گەلان و مرۆڤایەتی پێشکەوتنخواز، بە شێوەیەکی کۆلیکتیڤ لە ئاستی پێشکەوتنێکی مێژوویدابێت، بەشێوەیەک پیلانگێڕێ تێكبشکێنێت و تێکۆشانی بوونی کورد دەربخات. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە تەواوی گەلی کوردستان، لەسەروی هەموویەوە ژنان و گەنجان دەکەین بۆ ئەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە ساڵی ٢٦ هەمیندا بە کۆتابێت، بەشداری هەڵمەتی ئازادی ببن کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵان دەسپێکردوە و لە ١٥ی شوباتدا دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغی دووەهەمی خۆی، تێکۆشان بەرفراون و بەرخۆدانی مەزن ئەنجام بدەن.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە