هەواڵ

کەجەکە: داواکاری خوێندن بە زمانی دایکی لە هەموو داواکارییەکانی دیکە ڕەواترە

کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

کەجەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی فێبرییە، (یەکی ڕەشەمێ) بڵاو کراوەتەوە تەئکیدی لەسەر تێکۆشانی زیاتر لە پێناو پەروەردە بە زمانی دایک کردۆتەوە.

بەیاننامەیەکەی کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

٢٥ـەمین، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە ڕێبەر ئاپۆ، کە هیوای ئازادیی ناسنامە و زمانی گەلەکەمانە و گەیشتووەتە ئاستی تێکۆشانێکی بێ وێنەی، لە شەهیدە نەمرەکان، کە زمان و ئازادیی گەلەکەیان گەشاندەوە پیرۆز بێ، هەروەها لە گەلەکەمان و گەلی بەرخۆدێر، کە سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، ئەشکەنجە و لەسێدارەدان قەد پاشەکشەیان نەکرد و سەریان بۆ دوژمن دانەناوە پیرۆز بێت، هەر زمانێک هەڵگری مێژوو، کولتوور، ئەدەبیات، هونەر، سیاسەت و ژیانی کۆمەڵگەی خۆیەتی، وەک گەلێکی خاوەن تێکۆشانی ئازادیی و هێزی ڕێکخستنی، قەد زمانمان وەک ئامرازێک بۆ دانوستان نەبینیوە، زمانمان وەک بنەڕەتیترین پێگەی مانەوەی کولتووریمان، ناسنامەی ئێستا و داهاتوومانە بۆ پاراستن و تێکۆشانمان.

لە کاتێکدا کە شۆڕشی زمان بە دە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لەسەر خاکی کوردستان، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، مۆرکی خۆی لە پێشخستنی مرۆڤایەتی داوە، دەوڵەت نەتەوەی ئەمڕۆ، لەسەر هەمان خاک بە سیاسەتی کۆمەڵکوژیی، زمان و کولتووریان، لە پێشەنگەکانی شۆڕشی زمان و ژیان، لە گەلەکەمان قەدەغە کرد، پەروەردە بە یەک زمان بووەتە سیاسەتێک لە هەموو بوارەکانی ژیاندا سەپێندراوە.

گەلی کورد بە تۆمەتی وانەوتنەوە بە زمانی کوردی دادگایی کراون و سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە، لەسەر گۆرانی وتن بە زمانی کوردی کوژراون، دامەزراوە ڕۆشنبیریی و زمانییەکان کە بە هەزاران هەوڵ و زەحمەت کراونەتەوە داخراون، دادگاکان یەکەم ئەرکیان دەبێ پاراستنی زمانی زگماکی بێت، کەچی لە زیندانەکان لە ژێر ناوی ‘زمانی نەناسراو’ چەندین کەس زیندانی کراوە، هەروەها زۆر کەس لەبەر مۆسیقای کوردی سزا دراوە.

لە ماددەی ٤٢ـی دەستووری دەوڵەتی تورک پەیوەست بە چەمکی “یەک نەتەوە، یەک زمان” کە خوێندن بە زمانی کوردی قەدەغە دەکات و دەڵێت: جگە لە زمانی تورکی، ناتوانرێت هیچ زمانێکی تر وەک زمانی دایک لە دامەزراوەکانی خوێندندا بوترێتەوە و فێری هاوڵاتییانی تورک بکرێت، ئەمەش چەوساندنەوەی گەلان و زمانەکانییەتی لەلایەن عەقڵییەتی دەوڵەت نەتەوە کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی بەرهەمی هێناوە، هەمان دەوڵەتی داگیرکەر له عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی داگیرکراو، له ژێر ناوی دابینکردنی خوێندن، زمانی تورکی بەسەر سەدان هەزار منداڵی کورد و عەرەب لەبەر چاوی جیهاندا دەسەپێنێت و ناچاریان دەکات سیاسەتی زمانەوانی و کولتووری بگرنەبەر.

تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئێستا شانۆگەرییەک بە زمانی کوردی لە ئەستەنبوڵ قەدەغە کرا و دوای ڕۆژێک دایکێکی بەساڵاچوو بۆ چەند کاتژمێرێک لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لەبەر ئەوەی زمانی تورکی نەزانیوە ڕاگیراوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هاوشێوەی سەیوان ئیبراهیمی و زارا محەمەدی، چەند مامۆستایەک بە تۆمەتی مەترسی لەسەر ‘ئاسایشی نەتەوەیی’ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. سەپاندنی خوێندنی تاک‌زمان بەسەر کەسی کورددا تیشکی خستۆتەسەر دوژمنایەتی ڕژێمی تیۆکراتیک بەرامبەر بە گەلی کورد.

سەرەڕای ئەوەی یەکێک لە دەستکەوتە گەورە و بەردەوامەکانی گەلی باشوور، پەروەردەیە بە زمانی دایکی لە ئەنجامی تێچووی قورس، کەچی ئەمڕۆش بواری پەروەردە لە باشوور وەک بوارێکی ململانێی نێوان لایەنەکان بەکاردەهێنرێت.

چالاکییەکانی مامۆستایان و خوێندکارانی باشوور کە ساڵانێکە بەردەوامە، لاوازی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم و گرنگی نەدانە بە بواری پەروەردە، نابێ گەل چاوەڕێی گەشەسەندنی خوێندنی کوردی لە بەرپرسانی پەدەکە بکات، کە بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی کۆماری تورکیا لە ناوەندی شاری هەولێر کێک و شەربەت دابەش دەکات. بەهۆی ئەوەی کێشەکانی پەروەردە بەتەنها بە پرسی مووچە چارەسەر ناکرێن، پێویستە چالاکی بەهێزتر دژ بە سیاسەتەکانی پەروەردەی ئێستا هەتا کۆتایی بەردەوام بێت.

لە باکوور بەرامبەر بە وتن، کردار و تێکۆشانی کوردی بەرخۆدێر دەڵێن؛ پەروەردە بە زمانی دایکی مافێکی گشتگیرە و پێویستە لە هەموو قۆناغەکانی پەروەردەدا جێبەجێ بکرێت. دەوڵەتی تورکیای ڕەگەزپەرست، دەڵێت پێویستە کوردی لە دەستووردا دانی پێدا بنرێت، لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئاستی ناوچە و شار کەمی دەکاتەوە. لە قوتابخانەکانیش هەروەها وا نیشان دەدات میهرەبانە بۆ کورد، نابێ ئەوە لە بیر بکرێت کە ئەم دەوڵەتە لەو کاتەدا TRT6 کردەوە بە ئامانجی ڕێزگرتن لە کورد بە کوردی بانگەشەی فاشیزمی دەوڵەتی تورکی دەکرد.

دابەزاندنی مافی خوێندن بە زمانی دایکی بە خواستی خۆی درێژەپێدەری سیاسەتی کۆمەڵکوژیی کورد و کۆمەڵگایە، ئەوانەی ئەم سیاسەتەیان دەوێت، بڵاوکراوەکانی پەدەکە لە باشوور، کە دەوڵەتی تورک بە ناوی (ڕووداو و هوداپار) پێشی خستووە، درێژەپێدەری کۆنترای حیزبولڵایە کە لە باکوور ناوی دۆموز باگجلاری بووە. ڕۆژنامەنووسانی کورد لە سەدەی بیستەمدا کوژران، پێویستە هەمووان زۆر باش ئەمە بزانن، لە باشوور پەدەکە هەرچییەک بێت، لە باکووریش هوداپار هەر وەک خۆیەتی و پەیامی دەوڵەتی تورکیا بە هەردووکیان، خزمەت کردنی دەوڵەتە.

دوێنێ دەسەڵاتداران لە شەقامەکاندا تەقەیان لە کورد دەکرد و ئەمڕۆش بە دڵخوازی خۆیان لە هەمان شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە، پێویستە بزانن کورد ئەمانە لەبیر نەکات، کورد ناحەقی و ستەم لەبیر ناکات، هەروەک شتە باشەکان بەرامبەر مێژوو قەد لەبیری ناکات و قەد نایبەخشێت.

لە هەموو قۆناغەکانی پەروەردەدا فێربوون بە زمانی دایکی خێر نییە، بەڵکوو مافە، زمانی پەسەندکراو جگە لە زمانی دایکی زمانی دووهەمە، پەروەردە بە زمانی دایکی کە مافێکی گشتگیرە، قبووڵکراو نییە وەکو خێر ڕێگەی پێ بدرێت، بێگومان گەلەکەمان لە حاڵەتێکی هۆشیاریدا دەبێت بەرامبەر بە سیاسەت، هەڵبژاردە پەسەندکراوەکان، بەپێی کات وەک دوورکەوتنەوە لە تێکۆشان ببینێ، لە دژی سەپاندنی ئامرازە پەسەندکراوەکان، مافی پەروەردە بە زمانی دایکی لە هەموو چالاکییەکانیان بەکار بهێنێت.

لەسەر ئەم بنەمایە مۆدێلی پەروەردەیی ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بێهاوتاترین نموونەی جوان و سرووشتییە بۆ هەموو ئەو مرۆڤانەی کە تێکۆشان بۆ بوون و ناسنامە و زمانیان دەکەن لە ناوچەکە و جیهاندا، بەهێزترین نیشانەی پرەنسیپی یەکسانی و ئازادیی و مافی منداڵان، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و دژی ئەو ژیانەی بەسەرماندا سەپێندراوە.

بەڵگەی ئەگەری ژیانێکی ترە، ژیانێکی فرە زمانە و فرە کولتورییە، بۆیە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا، پەرەپێدانی سیستەمی پەروەردەی فرە زمانە و نەهێشتنی ئاستەنگییەکانە لەبەردەم پێشکەوتنەکاندا.

ئێمە وەک کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، جارێکی دیکە دەڵێین، مافی پەروەردە بە زمانی دایکی و گەیشتن بە یەکسانی مافی زمان، بەم مانایە، داواکاری خوێندن بە زمانی دایکی، لە هەموو داواکارییەکانی دیکە ڕەواترە، بۆیە پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک قسەکردن و نووسین بە کوردی وەک کردەیەکی هەمیشەیی زمانی دایکی ببینێت، لە هەر شوێنێکدا تێکۆشان بۆ مسۆگەرکردنی خوێندن بە زمانی دایکی و لابردنی بەربەستە یاساییەکان بەکارهێنانی زمانی دایکی دەبێ تێکۆشانێکی بەهێز و بەردەوام بێت و قەد ڕێگە بە سیاسەتی بازرگانی یەک زمانە نەدرێت، بەمەش جارێکی تر ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە گەلەکەمان و هەموو گەلانی تێکۆشەر پیرۆز دەکەین.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە