هەواڵ

لە ئەنجامی هێرشی تورکیای داگیرکەردا دوو هاوڵاتی باشوور گیانیان لەدەست دا

بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر گوندی "کافیا" سەر بە شارۆچکەى ئاکرێ لانیکەم دوو هاوڵاتی باشووری کوردستان گیانیان لەدەست‌داوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز کە ناوەندەکەی لە باشووری کوردستانه، لە راپۆڕتێکدا باسی لەوە کردووە کە "لە ئەنجامى بۆردوومانی تورکیای داگیرکەردا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست داوە و دووی دیکەش بێسەروشوێنن بوون".

لە هەمان کاتدا هەندێکی دیکە لە میدیاکانی باشوور باسیان لە "کوژرانی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی "بەشیر عومەر" و "عارف تەها" کردووە.

ڕژیمی داگیرکەری تورکیا بە بەردەوامی سنووری باشووری کوردستان دەبەزێنێت و ناوچە جیاوازەکان دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی. زۆربەی ئەو داگیرکارییانەش بە هاوکاری عەشیرەتی بارزانی و پارتی دێمۆکراتی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

ناوەندەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن کە تورکیا لانیکەم ٧٠ ناوەندی سەربازی و سیخوری لە باشووری کوردستان هەیە.

لەم پەیوەندییەدا پەدەکە وەک چاوساغ و کەواسووری بەر لەشکری تورکیا دەجوڵێتەوە و دۆکۆمێنتەکان دەریدەخەن کە بەردەوام خەریکی چاک کردنی ڕێگا و بانە بۆ سوپای تورکیا.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە