گەریلای ئازادی تۆڵهەڵدان قەندیل لە هێرشێکی ئاسمانیی ڕژیمی داگیرکەری تورکیادا شەهید بووە
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەجەرە، ڕایگەیاند کە گەریلای ئازادی و ئەندامی ئەو رێکخراوەیە، تۆڵهەڵدان قەندیل کۆتایی هاوینی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا لە پێنجوێن شەهید بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەجەرەدا هاتووە: " لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری تورک لە هەرێمی پێنجوێن، هاوڕێمان بارزان حەسەن نەژاد بە ناوی تەڤگەری "تۆڵهەڵدان قەندیل"، ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتە پلەی بەرزی شەهادەت."
کەجەرە شەهید هاوڕێ "تۆڵهەڵدان قەندیل"ی بە هێمای پێشەنگایەتیی گەنجان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە: "هەڤاڵ تۆڵهەڵدان وەک شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینەی گەلەکەی، هەر زوو ئاوێتەی بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. لەناو کار و خەباتی شۆڕشگێڕیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتی دەگرتە ئەستۆ و لەپێناو وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بە تایبەت گەنجاندا، بەردەوام لەناو هەوڵ و لێکۆڵینەوەدا بوو بۆ ئەوەی گەنجان لە بازنەی شەڕی تایبەتی ڕژێمی داگیرکەری ئێران ڕزگار بکات. نوێنەرێکی ڕاستی بیر و ڕامان و جیهانبینی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان بوو."
کۆردیناسیۆنی کەجەرە سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید تۆڵهەڵدان قەندیل و تەواوی گەلی کورد کردووە و بەڵێنی بەگوڕتر کردنی بە تێکۆشان تا سەرخستنی شۆڕش و گەیشتن بە ئاوانی شەهیدانی دووپات کردۆتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەجەرە بەمشێوەیە:
لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ هەر گەنجێکی کورد ببێت بە تۆڵهەڵدان لە ڕاستی شۆڕشی کوردستاندا و لە ناو قوڵایی دڵ، بیر و بیرەوەری گەلی کورد دا، شەهیدان بەرزترین پلە و پایەیان بەدەست هێناوە. بێ گومان بەهای ئەو جێگە و پێگەیەش دڵۆپ دڵۆپ خوێنی پاکیان بووە، کە بۆ سەوز بوونی داری ژیان بەخشیویانە. لە هەر چوار لای کوردستان و بست بە بستی ئەو خاکە ئەوەی بەدی دەکرێ ڕەنجی هەرمان و بێ بڕانەوەی شەهیدانە. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ئهوان شههیدی ژیانن، شههیدی شهرەف و نامووسن، شههیدی كورد و كوردستانن". ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز تێکۆشانی دەستەبەرکردنی ناسنامەی خۆیان بە گوڕ و تینەوە بەڕێوە دەبەن و بە بڕیارداریەوە بەرامبەر بە داگیرکەران تێکۆشان دەکەن، لە سایەی ڕەنج و تێکۆشانی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیە. شەهیدان ڕۆڵە هەرە بە نەرخەکانی کۆمەڵگان. ڕوونکەرەوەی ڕێگەی تێکۆشانمان و بزوێنەری هەستی ئازادی و یەکسانین. ماتەوزەن بۆ تێکۆشان و هاندەرن بۆ گەیشتنمان بە ئامانجە ڕەواکانمان.
لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری تورک لە هەرێمی پێنجوێن، هاوڕێمان بارزان حەسەن نەژاد بە ناوی تەڤگەری "تۆڵهەڵدان قەندیل"، ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتە پلەی بەرزی شەهادەت.
هەڤاڵ تۆڵهەڵدان لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر، کە ژیانیان لە پێناو شۆڕشی کوردستاندا تەرخان کردووە و ڕۆڵەی وەک هەڤاڵ تۆڵهەڵدانیان پێ گەیاندووە، لە ١٣٧٣ی هەتاوی لە شاری مەهاباد چاوی بە ڕووی دوونیادا هەڵهێناوە. قۆناغەکانی ژیانی لەو شارە تێپەڕکرد و هەر زوو هەستی بە داگیرکاری سەر وڵاتەکەی کرد. لە تەمەنی گەنجێتیدا و لە ئەنجامی پەیجووربوونی ڕێگای ئازادی، ئاشنای ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد بوو. وێڕای ئاشنایەتی بنەماڵەکەی لەگەڵ جوڵانەوە کلاسیکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێڵی شۆڕشگێڕی، نەتەوەپەروەری و سۆسیالیزمی ڕاستەقینە لە ناو جوڵانەوەی ئاپۆییدا بەدی کرد و بەجۆش و خرۆشەوە بۆ وشیارکردنەوەی گەنجان و کۆمەڵگا، بە شێوەیەکی چالاکانە دەستی بە تێکۆشان کرد. لە سەرەتای تەمەنی گەنجێتیدا و لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕوون کردنەوەی کۆمەڵگاکەی، لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێرانەوە دەستگیردەکرێت و ڕووبەرەوڕووی ئازار و ئەشکەنجە و زیندان دەکرێتەوە. هەڤاڵ تۆڵهەڵدان پێداگرانە لە سەر گەیاندنی گەلەکەی بە ئازادی، تێکۆشانی خۆی پەرە پێدەدات و لە ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٥ ی هەتاوی لەکاتێکدا کە خوێندکاری زانکۆ بوو، هاوڕێ لەگەڵ شەهید ئاڕگەش شۆڕش و چەند هەڤاڵێکی تری خۆی، ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکەن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان دەبن. پەروەردەی سەرەتایی شەرڤانی نوێ دەبینێت و پاشان لە ئاکادمیاکانی شەهید هێمن بێکەس و شەهید عەلی چیچەکدا، لەپێناو گەیشتن بە کەسایەتی ڕاستەقینەی ئاپۆیی، خۆی پەروەردە دەکات و پێدەگەیەنێت. بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی ئەستەمترین ئەرک و هەستیارترین بەرپرسیارێتی، دەبێتە جێگەی بڕوا و متمانەی قوڵی هەڤاڵانی.
هەڤاڵ تۆڵهەڵدان وەک شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینەی گەلەکەی، هەر زوو ئاوێتەی بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. لەناو کار و خەباتی شۆڕشگێڕیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتی دەگرێتە ئەستۆ. لەپێناو وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و بە تایبەت گەنجان، بەردەوام لەناو هەوڵ و لێکۆڵینەوەدا دەبێت. بۆ ئەوەی گەنجان لە بازنەی شەڕی تایبەتی ڕژێمی داگیرکەری ئێران ڕزگار بکات و بیانگەیەنێت بە ڕێڕەوەیەکی ڕاستی ژیان، لە قسە و کرداریشدا دەبێت بە نوێنەرێکی ڕاستی بیر و ڕامان و جیهانبینی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان. لە هەرێمەکانی ئاسۆس، پێنجوێن و قەندیل لە ستراتیژیکترین خەباتەکاندا جێدەستی دەبێت و بۆ ڕێکخستن کردنی گەنجان لە ناو شار و زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەها لە ئەیالەتەکانی مەریوان و موکریان لە چالاکی گەریلایی و ڕێکخستنیەکان دا جێگەی گرت و لە باشووری کوردستانیش بوو بە سەمبولی تێکۆشان لە دژی هێڵی نۆکەری و خیانەت. سەرەتا ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگەی ژیانی ڕاست و هێڵی ئازادی لە کەسایەتی خۆیدا پێکهێنا و دواتریش بە بڵاوکردنەوەی ئەو فکر و ڕامانە بۆ دەیان گەنجی کورد بووە بە ڕێنیشاندەر و قیبلەنمای تێکۆشان. لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، بە تێکۆشانی گەریلایەتی، بە ڕۆح و خرۆشی گەنجێتی، بە خەباتی ڕوناکبیری و تێکۆشانی نەپساوەی، تۆوی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" لەتەواوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەچێنێت. هەڤاڵ تۆڵهەڵدان بە دڵنزمی و فەداکاری و لە سەر بنەمای خزمەتکردنی گەل و نیشتمان، لەپێناو پاککردنەوەی کوردستان لە داگیرکاری و داگیرکەران، شەڕ و تێکۆشانی گەیاندە لووتکە و بوو بە نمونە و سیمبولی پێشەنگایەتی هەمیشە زیندووی گەنجان.
وەک کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KCR) هاوڕێمان تۆڵهەڵدان قەندیل بەڕێزەوە وەبیر دێنینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی هێژامان و تەواوی گەلی وەڵاتپارێزمان دەکەین. بەڵێن دەدەین تا سەرخستنی شۆڕش و گەیشتن بە خەیاڵی شەهیدانمان بێ وچان تێکۆشانمان بە گوڕتر بکەین و ببین بە شایانی شەهیدە بە نەرخەکانمان، گەلمان و ڕێبەرایەتیمان. لە سەر بنەمای فەلسەفەی "شەهید نامرن"، لە تێکۆشاندا ببین بە میرات گریان و شەهیدانمان بکەین بە شاهیدی تێکۆشانمان. ئامانجیان ئامانجمانە و بانگ دەکەین کە گەلی وەڵاتپارێزمان و بە تایبەت گەنجان، بۆ سەرخستنی خەیاڵ و خەونی شەهیدانمان و بەردەوامکردنی ڕێگەیان، چەکی شەهیدان بکەنە شان و چالاکانە لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا بەشدار ببن. بەڵێن دەدەین تا تێکبردن و سڕینەوەی دەستی داگیرکەران و فاشیستان لەسەر کوردستان و گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان، تێکۆشان بکەین و خاوەن ڕەنجی شەهیدان، ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان بین. دیسانەوە ڕووی بانگمان لە تەواوی گەنجان و بە تایبەت گەنجانی مەهاباد و هەرێمی موکریان دەکەین، کە بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەستن و بەرپرسیاریەتی خۆیان لەو قۆناغە هەستیارەدا لە ناو تێکۆشانی ڕەوای گەلەکەماندا پێک بێنن. ئێمە دڵنیاین گەنجانی کورد خەیاڵی داگیرکەران پوچەڵ بکەنەوە و لە سەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ببن بە تۆڵهەڵدان. لە کۆتاییدا وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ئهوانهی دەژین و هەمیشەیین، شههیدانن. ئهوهی ترسی مردنی شكاندووە ئهو شههیدانهن. ئهوانهی تهنگانهو دژواری گهورهیان بینی، ئهو شههیدانهن. ئهو ههڤاڵانهلهكاتی تهنگانهو ئێشیگهورهدا شههید بوون، كهوابوو با خاوهندارییان لێبکەین. مان و ههبوون و ژیانی من بۆ توڵهسهندنهوهی ئهوانە. ژیانی من بۆ پێكهێنانی ئاوات و ئارهزووی ئهوانە. ئهمن لهگهڵیانم، لهگهڵیانم ههتا ئامانجی ئهوان پێكدێت".
کۆردیناسیۆنی کۆمگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (KCR)