هەواڵ

ڕاگەیەندراوی کەجەکە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان، پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرد. کەجەکە هەروەها جەختی کردەوە کە دەبێ هەمووان هەڵوێستی گەلی کورد و ئەو سەرکەوتنە مێژووییە ببینن و بە درووستی لێی تێبگەن.

کەجەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هەروەها داوای لە دەوڵەتانی هەرێمی و هێزە نێودەوڵەتییەکان کردووە ئیرادەی گەلی کورد ببینین و لە شەڕی قڕکردنی کورداندا پشتیوانی لە ڕژیمی ئاکەپە مەهەپە نەکەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە بەمشێوەیە:

“لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ـی ئاداری ٢٠٢٤دا لە باکووری کوردستان و تورکیادا گەلەکەمان ئیرادەی خۆی نیشاندا و سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بەدەستهێنا، لەبەر ئەو سەرکەوتنە مێژووییە، پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کوردستان، بەتایبەتی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان دەکەین.

ئەو سەرکەوتنە کە گەلی باکووری کوردستان بە دەستیهێنا هەموو پارچەکانی کوردستانی دڵخۆش کرد، هەموو گەلی کوردستان بەو سەرکەوتنەوە سەربەرزن، سەرکەوتنێکی مێژوویی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ـی ئادار لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا جێگەیەکی گەورەی گرتووە و تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی بەهێزکردووە، بێگومان لەم قۆناغەدا ڕۆڵ و هاوکاری ئەوانەی شانیان دایە بەر باری بەرپرسیارێتی و ڕەنجیان کێشا، بۆ ئەو ئەنجامە مێژووییە یەکلاکەرەوە بووە، هەموومان بینی کە ڕەنجێکی بێهاوتا درا.

خۆی لە خۆیدا گەلەکەمان ئەنجامێکی مێژوویی وەرگرت و بەم جۆرە هەمووان بە باشی وەڵامی ئەو ڕەنجەیان دایەوە، ئێمەش پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانە دەکەین، هەروەها پیرۆزبایی لە دایکانی کورد، گەنجان و ژنان دەکەین، دایکانی کورد لە ڕێگەی چالاکییەکانی پشتیوانی لە زیندانییان ویژدانی کۆمەڵگایان هوشیار کردەوە و خستیانە ناو جموجۆڵەوە، وەک ویژدانی کۆمەڵگا ڕۆڵی خۆیان بەجێگەیاند، لەو ئەنجامانەی وەرگیراون، ئەو ڕۆڵە مێژووییەی دایکان بووەتە خاوەن پێگەیەکی گرنگ، بە ڕێزەوە سڵاویان لێ دەکەین، سەرکەوتنی مێژوویی بە دەستهێنراوە، هەڵوێستی ژنان و گەنجان بۆ پێشکەوتن و پاراستنی کۆڵەکەکانی ئازادیی، گرنگییەکی گەورەیان هەیە و ئەنجامی گەورەیان بەدەستهێناوە، شەڕی تایبەتیان پووچەڵ کردەوە و بووە مایەی ئەوەی فەلسەفەی ژیانی ئازادیی ئێمە لە سەر بنەمای ئازادیی ژن سەربکەوێت، لەو سۆنگەیەوە سڵاو لە هەموو ژنان و گەنجان دەکەین و پیرۆزباییان لێ دەکەین.

لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ـی ئاداردا گەلەکەمان لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ و ڕژێمی قەیووم کە ئیرادەی گەلی کوردی زەوت کردووە، سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردنی دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستێکی ڕاشکاو و ڕوونی نیشاندا، ئیرادەی گەورەی نەورۆز لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ـی ئاداریشدا نیشاندرا.

گەلی کورد وتی کە گۆشەگیری و فاشیزم جێگەیان نابێتەوە و بەهێزترین وەڵامیان دایەوە، کوردستان ڕێگەی بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە

نەدا. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە نۆ ساڵە ناتوانێت سەر بە گەلی کورد دابنەوێنێت، گەلی کورد لە ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوێستی ئازادیی داببرێت و کۆمەڵگەی تورکیا بکاتە دوژمنی کوردان، لە کۆمەڵگەی تورکیاشەوە زلـلەیەکی مێژوویی بەرکەوت و بەرەو هەڵدێر هەڵیگێڕایەوە، ئەو هێڵەی تێکۆشانی هاوبەش و یەکێتیی دیموکراتیکی گەلی کورد سەرکەوت کە لەگەڵ گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکانە، ئەو سەرکەوتنەی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ـی ئادار وەرگیراوە، پێشکەوتنی هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک دەردەبڕێت و ئەقڵییەتی فاشیستی نەتەوە-دەوڵەتپەرستی شکستی هێناوە و هۆشیاری نەتەوەی دیموکراتیک کە گوزارشت لە خوشک-برایەتی گەلان و ژیانی هاوبەش دەکات، سەرکەوتووە.

هەربۆیە ئەو سەرکەوتنە مێژووییە، سەرکەوتنی تێکۆشانی هاوبەشە کە گەلی کورد و گەلانی تورکیا ئەو تێکۆشانە هاوبەشە بە ئەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتیک پێکەوە بەرەوپێشیان برد. ئەو تێکۆشانە هاوبەشەی گەلی کورد، گەلانی تورکیا، ژنان، هێزە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان، ئیکۆلۆژیست، باوەڕمەندان، عەلەوی و رەنجدەران، هەموو ئەوانەیە کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن. لەلایەکی دیکەوە ئەو ئەنجامەی بەدەستهێنراوە، بۆ هێزە دیموکراتیکەکان، کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن بووەتە بانگەوازێک کە هەڵوێستی تەسکی خۆیان تێپەڕێنن و یەکێتیی و هاوپەیمانی خۆیان زیاتر بەرەوپێش ببەن.

بێگومان وەک پێشتریش باسمان کردبوو، هەڵبژاردن لە کەشێکی دیموکراتیکدا ئەنجام نەدرا، بە تایبەتیش لە کوردستان بە تەواوەتی لە کەشێکی دژەدیموکراتیکدا ئەنجام دران، لە کوردستان هەڵبژاردن بەتەواوەتی لە ژێر گوشاردا ئەنجامدرا، خۆی لە خۆیدا کوردستان نۆ ساڵە لەلایەن پشکنەرە کۆلۆنیالیستەکانەوە لە ژێر یاسای سەربازیی بەڕێوەدەبرێت، قەیوم تەنیا لایەنێکی ئەوەیە، لە کوردستان بە تەواوەتی کەشێکی سەربازیی- فاشیستی لە ئارادایە، بە دەیان هەزار کەس وەک سەرباز، پۆلیس، مەدەنی، کارمەند و پیاوی دەوڵەت، گواسترانەوە بۆ کوردستان و دەنگیاندا، ئەو کردەوەیە دەریدەخات کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە خاوەن چ ئەقڵییەتێکە و چەندە لە دوژمنداری بەرامبەر کوردان قووڵە.

بانگەوازمان بۆ دەوڵەتانی هەرێمی و هێزە نێونەتەوەییەکان ئەوەیە؛ با کەس پشتیوانی لە پلانەکانی ئاکەپە-مەهەپە نەکەن کە قڕکردنی کوردان قووڵتر دەکاتەوە و لە نێوان گەلاندا شەڕ و پێکدادان ساز دەکات. دەبێ هەمووان ئیرادەی گەلی کورد ببینن و بە گوێرەی ئەوە بجوڵێنەوە، ئێمە دووبارە سەرکەوتنی مێژوویی گەلی باکووری کوردستان، دایکانی کورد، گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکان، ژنان و گەنجان لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ـی ئادار پیرۆز دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە