هەواڵ

لە چالاکیی هێزەکانی گەریلادا لە مەتینا چوار داگیرکەری دیکە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، ئەمڕۆ لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە بەرخۆدانی گەریلا لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، ڕایگەیاند کە لانیکەم چوار داگیرکەری دیکە لە هەرێمی مەتینا کوژراون.

لە لێدوانەکەی هەپەگەدا کە ئاژانسی هەواڵی فوڕات بڵاوی کردۆتەوە هاتووە کە لەو چالاکیانەدا هەروەها سێ داگیرکەر بریندار بوون.

هەپەگە لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا کردووە و ڕایگەیاندووە: "داگیرکەران کە لە لایەن هێزەکانی گەریلاوە گورزیان بەرکەوت، ١٢ جار بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی هەرێمەکەیان بوردومان کرد."

دەقی لێدوانەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە هەرێمی زاپ کە ماوەی سێ ساڵە بەرخۆدانی داستانی و مێژوویی بەڕێوەدەچێت، سوپای داگیرکەری تورکیا کە ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان خۆی ڕابگرێت، ماوەی ٣ ڕۆژە لە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم چەکی کیمیایی قەدەغە کراو بەکاردەهێنێ. دژی ئەم هێرشەی نامرۆڤانەیەی سوپای داگیرکەری تورکیا، کە تاوانباری شەڕە، هێزەکانمان بە بەردەوامی بەرخۆدان دەکەن و سوپای داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆییەوە خۆیان پەروەردە کردووە بشکێنێت.

زانیاری ورد لەسەر چالاکیی و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە هەرێمی مەتینا؛

بەرەبەیانی ١١ی ئایار لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گۆڵکا، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج. لەم چالاکییەدا کە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە ئەنجامدر، ٣ داگیرکەر سزا دراون و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

ڕۆژی ١١ی ئایار،کاتی نیوەڕۆ، لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گۆڵکا بە چەکی فەردی و نیمە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج. لەم چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا و یەکی تریش بریندار بوو.

١١ی ئایار، سەعات١٦:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گۆڵکا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج. لە هەمان کاتدا شۆفڵێکی داگیرکەران کە هەوڵی دروستکردنی ڕێگایەکیان دەدا، تێکشکێندرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو؛

١٢ی ئایار لە سەعات٢٣:٠٠ تا سەعات٠٤:٠٠ی ١٣ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیل سەر بە ڕۆژئاوای زاپ، ١٢ جار گازی کیمیایی ژەهراوی بەسەر تونێلەکانماندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بەکارهێناوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکتا؛

لە ١٢ی ئایار لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی و دەرگەلێ دووجار بە فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە بۆردومان کران.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە