هەواڵ

هەپەگە: لە مەتینا چوار داگیرکەری دیکە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و هێرشەکانی داگیرکەران لە ٢ و ٣ی ئەم مانگە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە کە لە کاتژمێرەکانی ٠٨:٠٠ و ٠٩:٠٠ـی بەیانی و ٠٤:٠٠ـی ئێوارەی ٢ـی ژوەن، گەریلاکانی ئازادیی لە گۆڕەپانی میسکای مەتینا گورزیان لەو داگیرکەرانە وەشاند کە دەیانویست دارەکانی سنوورەکە ببڕنەوە و مۆڵگە دروست بکەن.

هەروەها کاتژمێر ٠٤:٤٠ـی ٣ـی ژوەن، لە هەمان ناوچە بە چەکی نیوئۆتۆماتیک گورز لە دوو گرووپی داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامدا چوار داگیرکەر کوژران و سێ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون. دواتر لە کاتژمێر ٠٥:٢٠ سزاگەیاندراوان و بریندارەکان بە هێلیکۆپتەر گواسترانەوە.

لە کاتژمێرەکانی ٠٨:٣٠، ١٢:٠٠، ٠٢:٢٠ و ٠٣:٠٠ـی ٢ـی حوزەیران، لە گۆڕەپانەکانی گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی و گردی جودی، لە کاتێکدا داگیرکەران هەوڵیاندەدا چەکی کیمیایی بەکاربهێنن، بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک وەڵامیان دراوەیەوە و ناچار بە پاشەکشە کران.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە کاتژمێر ٠٩:٥٠ خولەکی ڕۆژی ٣ـی حوزەیران، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و ناچار بە پاشەکشە کران.

هەروەها هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، رۆژانی ٢ و ٣ـی ژوەن، داگیرکەران ٢٧ جار تونێلەکای شەڕ لە گردی ئێف ئێم لە زاپیان بۆردوومانی کردووە. هەر لە ٢ و ٣ـی ژوەن، تونێلەکانی گەریلا لە گردی ئامێدی حەوت جار بە تەقەمەنیی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.

هەپەگە ئاماری هێرشە ئاسمانەییەکانی ڕژیمی تورکیاشی بەمێشێوەیە خستووەتەڕوو؛ گۆڕەپانەکانی کۆلیت و لۆلان لە خواکورک دوو جار، گۆڕەپانەکانی بازێ، بێشیکی و سەری مەتینا لە هەرێـی مەتیان ١٢ جار، لە گۆرەپانی گردی بەهار لە زاپ دوو جار، بە گشتیی ١٦ جار بە فڕۆکەی جەنگیی ئەو ناوچانە بۆردوومان کراون.

هەر لە ٢ی ژوەن، بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانی گردی ئۆرتێ لە مەتینا کراوە.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە