پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک لە ڕاگەیەندراوێکدا بیستەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی یەکەمین شەهیدی ئەو حزبەی بەرز ڕاگرت و تەئکیدی لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان تا وەدیهێنان ئاواتەکانیان کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە سەردێری "شەهید نەوزاد، سەمبولی تێکۆشانی ڕەوای پەژاکە"، هاتووە: بیست ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێكی وەکوو ئەمڕۆ "نەوزاد قەمەر" ناسراو بە "نەوزاد کۆمار" یەکەمین شەهید پارتەکەمان شەهید بوو. بەم بۆنەیەوە ڕێز لە یادی شەهید نەوزاد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی گەلەکەمان دەگرین."
پەژاک ڕادەگەیەنێت: ڕۆژی ٧ی جولای ٢٠٠٤ چەکدارانی سپای پاسداران بە شێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو لە ناوچەی پێنجوێن ناو خاکی باشووری کوردستان دا هێرشێکیان لە دژی هەڤاڵانمان ئەنجام دا کە لە ئاکام دا هەڤاڵمان "نەوزاد کۆمار" شەهید بوو. ئەو هێرشە هاوکات بوو لەگەڵ هاتنە سەر کاری ئەحمەدی نەژاد، کاندیدی تەندئاژۆکانی رژیم کە کودەتایەک بوو لە دژی هەر جۆرە چالاکییەکی مەدەنی پێکهات و لە ساڵانی دواتر دا هەمووان ئاکامە زیانبارەکانیان بینی."
پەژاک دەسنیشانی دەکات کە ئەوان هەمیشە چارەسەری پرسی کوردیان وەکوو ئەرکی لە پێشنیەی خۆیان دەبینین، کەچی ڕژیمی ئێران دەیەوێت بە توندوتیژی دەوڵەتی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئەمنیەتی لە قاڵب بدات و لە بەردەوامی دا ڕادەگەیەنێت:" بیست ساڵ تێکۆشانی ئێمە ئەوەیی سەلماند کە ڕژیمی ئێران ناتوانێت بە سەرکووت و کۆمەڵکووژی فەرهەنگی پرسی کورد کۆتایی پێبێنێت. دوژمنایەتی و شەڕخوازی ڕژیمی ئێران ئەوە نیشان دەدات کە هێڵی پاراستنی ڕەوایی ئێمە، تێکۆشانێکی ڕەوایە. پێداگری لە سەر سەرکووت و کۆمەڵکووژی فەرهەنگی تەنیا کێشەکە قورستر دەکاتەوە و قەیرانەکانی ئێران زیاتر دەکات. هەرچۆنێک بێت تەڤگەر، گەلەکەمان و گەلانی ئێران پێداگری سەر تێکۆشانی خۆیان دەکەن."
پەژاک لە کۆتاییدا جارێکی دیکە ڕێز لە یادی و تێکۆشانی شەهید نەوزاد کۆمار وەکوو یەکەمین شەهیدی پەژاک دەگرێت و ڕادەگەیەنێت: لە کەسایەتی شەهید نەوزاد دا ڕێز لە یادی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەگرین. پارتەکەمان پەژاک، بەو شەهیدانەی کە داویەتی، پێداگرە لە سەر ڕێبازی تێکۆشانی دیموکراتیکی و دەیەوێت بە شێوەی دیموکراتیک تێکۆشانی گەلەکەمان بە سەرکەوتن بگەیەنێت. شەهیدانمان بە خوێنی خۆیان مانیفێستی تێکۆشانی ئێمەیان نووسیوەتەوە و ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای ئێمەن."