هەواڵ

سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە چووە ناو هەفتەی بیست و پێنجەمین

بەپێی راپۆڕتی سەرچاوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بیست و پێنجەمین هەفتەی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە" بە بەشداری بەندکراوانی زیندانەکانی ئەردەبیل و قائیم‌شار چووە ناو حەفتەی بیست و پێنجەم.

زیندانیانی هەڵمەتی دژ بە سێدارە کە هەموو سێشەممەیەک بە مەبەستی دژایەتیکردن لەگەڵ جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدان لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئتسلامی ئێرانەو و و ڕاکێشانی سەرنجی گشتی لە ناوخۆ و ئاستی نێودەوڵەتی بۆ پرسی "سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان" بۆ بیست و پێنجەمین هەفتەیە کە ڕۆژانی سێشەممە مان لە خووارد دەگرن.

ئەم هەڵمەتە تا ئێستا زیندانیانی یازدە زیندانی گرتووەتەوە.

درێژەی ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدایە کە لە حەفتەی ڕابردووا ژمارەیەکی دیکەی زیندانیان بە تۆمەتە جۆراوجۆرەکان، لە لایەن سیستەمی دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.

بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک بەندکراوی زیندانی ئەردەبیل و زیندانی قائیم‌شار کە تا ئێستا ناویان بڵاونەکراوەتەوە، پەیوەستی هەڵمەتی "سیشەممەکانی نا بۆ سێدارە" بوونە. زیندانیان دەڵێن کە ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و خوازیاری ئەوەیە کە زیندانیانی دیکە لە سەرانسەری ئێران پەیوەستی ئەم هەڵمەتە بن بۆ ئەوەی پێش بە بەکارهێنانی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان لە ئێران بگرن تا ئەو ویستە ببێتە داواکارییەکی نیشتمانی.

تا ئێستا لە ١١ زیندانی ئێراندا ژمارەیەک زیندانی پەیوەستی هەڵمەتی "سیشەممەکانی نا بۆ سێدارە" بوونە. لە نێو ئەو زیندانانەدا دەتوانین بە زیندانی ئێڤین (بندی٨، بند٦ی، بند٤ی و بندی ژنان)، زیندانی قزڵحەسار (یەکەی٣ و یەکەی ٤)، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی خوڕەم ئاباد، زیندانی تەورێز، زیندانی ئەردەبیل، زیندانی قائیم‌شار، زیندانی خۆی، زیندانی نەغەدە، زیندانی مەشهەد و زیندانی سەقز ئاماژە بکەین.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە