
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فرانسپرێس، لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گوندێکی باشووری لوبنان، پێنج هاووڵاتیی سووری کوژراون کە لەوانە سێیان منداڵ بوونە. هەروەها ژمارەیەکی دیکەش برینداربوونە.
میدیای حکومی لوبنان باسی لەوە کردووە کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئیسرائیل هەندێک خاڵ لە گوندی "ئومە توت" لە باشووری لوبنان کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سووری کوژراون.
سهڕچاوه ئهمنییهکانی لوبنان ڕایانگهیاندووە که ئهم هاووڵاتییه سوورییانه سڤیل بوونە و هیچ پهیوهندییهکیان لهگهڵ گرووپی ئیسلامیی حیزبوڵڵادا نهبووه . لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرژیی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.
دوای دەستپێکردنی شەڕی غەزە، حزبوڵای لوبنان هاوکات لەگەڵ گروپە شیعەکانی دیکەی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنی زۆریان لە دژی ئیسرائیل دەستپێکردووە. ئیسرائیلیش لە تۆڵەدا بەردەوام هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی ئەو گروپە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل زیادیان کردووە. زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاواییش هۆشدارییان داوە سەبارەت بە تەشەنەسەندنی گرژییەکان و دەستپێکردنی شەڕێکی نوێ.