بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا؛ تورکیا مافی ئازادیی رێبەر ئۆجالانی پێشێل کردووە
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوروپا لە دانیشتنەکەی ئەمرۆیدا بڕیاری دا کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیای لە ئیمڕالی دژی رێبەر ئاپۆ پێشێلکاریی یاساییە.
ئەو دانیشتنە کە لەسەر داوای نوسینگەی یاسایی سەدە لە بەلجیکا بەڕێوەچوو، بڕیاری 'پێشێلکاری' دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای تاوتوێکرد کە پەیوەندی بە ڕێبەر ئاپۆهەیە.
داواشیکرد، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر و هەنگاوی بەرچاو بنرێت.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ١٨ی مارسی ۲۰۱۴دا بڕیاریدا سزای زیندانی هەتا هەتایی کە بەسەر رێبەر ئاپۆ سەپێندراوە مافی هیوای بەکاربهێندرێت و چوونکە ئەو بڕیارە پێچەوانەی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا هەروەها بە پشت بەستن بە بریارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات ئەو بڕیارە دوا نەخات و ئەو بڕیارە لەسەر هەرسێ زیندانیەکەی دیکەی ئیمرالی رەچاو بکات.
مافی هیوا کە بریاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایە، تورکیا ناچار دەکات کە دوای ۲۵ ساڵ هەموو زیندانیەکی هەتا هەتایی ئازاد بکات و بەگوێرەی یاساکەش دەبوایە ئێستا رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت.