هەواڵ

دووران کاڵکان: ڕۆشنایی بەدی دەکرێت، بە تێکۆشانی زیاتر ئامانجەکە مسۆگەرە

دووران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە تەئکیدی کردەوە کە ئەگەر تێکۆشان لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی زیاتر بکرێت، ئەنجام بەدەست دەهێندرێت. کاڵکان لەو سۆنگەیەوە گردبوونەوەی جەماوەریی شاری ئامەدی بە گرینگ زانی کە بڕیارە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و داوای لە هەمووان کرد کە بکەونە ئامادەباشییەوە و بەشداربن.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە تەکیدی کردەوە کە ئەگەر تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەهێزتر بکرێت و پەرە بسێنێت، بە دڵنیاییەوە ئەنجام بەدەست دەهێندرێت.

کاڵکان کە لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی "مەدیا هابەر" قسەی دەکرد، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و شەڕی جیهانیی سێیەم کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خەڵتانی خوێن کردووە، کرد و گوتی: "خاڵی کۆتایی لە قوبرس دادەنرێت. تورکیا دەبێتە چەقی ئەم شەڕە. رێبەر ئاپۆ پێشتر هۆشدری دابوو."

دەقی وتووێژەکەی دووران کاڵکان لەگەڵ تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر کە ئێوارەی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) بڵاو کرایەوە، بەمشێوەیە:

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئەوروپا

بە پرسی گۆشەگیری و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری دەست بە بەرنامەکەمان دەکەین، کە ئەمەش رۆژەڤی سەرەکی و گەرمترین بابەت لای کوردان و دۆستانیەتی. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی ساڵێکە بەردەوامە و سەرەتا ئەو پرۆسەیە هەڵبسەنگێنن و دواتریش راوەستە لەسەر بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بکەن.

سەرەتا سڵاو ئاراستەی بەرخۆدانی ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. سڵاو لە هەموو ئەو کەسانەدەکەم کە لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژە لەم سیستەمە گۆشەگیری و جینۆسایددا ڕاگیراوە. تێکۆشان لە دژی ئەمە بەردەوامە. بە دڵنیاییەوە لە هەموو بوارێکدا ململانێیەکی گەورە هەیە. بە تایبەت لە ساڵی ڕابردووەوە هەڵمەتێک لە لایەن هەموو مرۆڤایەتییەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی کێشەی کورد بەڕێوەدەچێت.

گەلەکەمان، ژنان، گەنجان بەڕێوەی دەبەن. لە چوارلای جیهان هێزە دیموکراتیکەکان، شۆڕشگێڕان، ئەکادیمییەکان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، دیموکراسیخوازان و ئازادیخوازان هەموو ئەم هەڵمەتە دەگرن. ئەم تێکۆشانەش ئاستێکی گرنگی بریوە.

لە دوو سێ هەفتەی ڕابردوودا ڕووداوە گرنگەکە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەو ڕووداوانە بوو کە لەسەر ئەو بنەمایە هاتنەئاراوە. بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵوێستی بزووتنەوەکەمان ڕاگەیاند. گەلەکەمان، هاوڕێکانمان لە ٢١ی ئەیلول لە فرانکفۆرت هەڵوێستی خۆیان نیشان دا. لەرێگەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ڕۆشنبیری کوردی، ئیرادەیەکیان نیشان دا.

هەم وەڵامدانەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و هەم تەواوبوونی ساڵی یەکەمی هەنگاوە نێونەتەوەییەکەمان نیشاندرا. بەڵام لەهەمانکاتدا هەڵوێستی گەلی کورد و هێزە چەپ و سۆسیالیستەکان لەدژی بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیران نیشاندرا.

لەسەر ئەم بنەمایە لە زۆر شوێن گفتوگۆ کرا. پێشتر ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆچوونی خۆیان دەربڕیبوو و نامەیان بۆ شوێنی جیاواز ناردبوو. ئەوان ناڕەزایەتیان دەربڕی. دەستپێشخەرییە جۆراوجۆرەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە تورکیا، هەروەها دەستپێشخەری عەرەبی، هەڵوێستیان نیشانداوە. ئەم هەڵوێستە تاوتوێ کرا. کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا دوای ١٠ ساڵ بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە.

لە ئەنجامدا ساڵێکی دیکەیان بە تورکیا دا بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە یاساکەدا بکات، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ بابەتی 'مافی هیوا' بدۆزێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیمان بە شێوەیەکی رەوا ڕەخنەی لەم بابەتە گرت. ئەو چالاکیانەی ئاماژەم پێدان، ڕەخنە و هەڵوێستێک بوو لە دژی ئەمە. بۆیە پێویست بە دووبارەکردنەوەیان ناکات. بەڵام دەتوانرێت هەندێک بابەت لەوە زیاد بکرێت. یەکەمیان؛ دەوترێت کە لە هەندێک گفتوگۆدا کۆمیتەی وەزیران بڕیارێکی سیاسی داوە. دامەزراوەیەکی سیاسییە.

بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا نابێت لە ڕوانگەی یاساییەوە هەڵسەنگێندرێت.

دامەزراوە و دەزگایەکی یاسایی نییە. لە ڕوانگەی یاساییەوە بڕیار نادەن. بڕیاری سیاسی دەدەن، دامودەزگای سیاسین. بڕیارە یاساییەکە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە دراوە.

ئەوان دامەزراوەی سیاسیین کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە وچاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە. ئەوە هەڵدەسەنگێنن کە ئایا بڕیارەکەیان جێبەجێ کردووە یان نا، توانیویانە جێبەجێی بکەن یان نا. لەسەر بنەمای ئەوە بڕیارێکی سیاسییان دەرکرد. پێدانی ماوەی ساڵێک بە دەوڵەتی تورکیا، بڕیارێکی سیاسی بوو. لە رووی سیاسەتەوە پێویستە ئەمە هەڵسەنگێندرێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە، لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا، ئاگاداری سیاسەت نین، هەروەها ڕوون نییە کە چ گەشەسەندنێک دێتەئاراوە. بەڵام دەزانین لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٤ بڕیاری پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادیی کورد لەژێر ناوی 'پلانی تێکشکاندن' درا. بەڵێ دەوڵەتی تورکیا، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بڕیاریان لەسەر ئەمە دا و خستیانە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوجۆرە بینرا. بەڵام ئەمه له دژی هەموو کوردێک بوو، به تایبەت له دژی ڕێبەڕ ئاپۆ بوو. لە ڕاستیدا ئەو کاتەش دوایانخست.

بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا رایگرت. چییان وەستا؟ لە چوارچێوەی پلانی تێکشکاندندا چاوەڕێی لەناوچوون و پاکتاوکردنی پەکەکە بوون.

دەبوایە لەم قۆناغەدا پەکەکە لەناو بچووایە، پاکتاو بکرایە، لاواز ببوایە، دۆخێک بهاتبایە کایەوە کە نەتوانرایە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان ئەنجام بدرێت، گەریلا سەرکوت بکرایە، گەل لە رێبەرایەتی و ئازادی داببڕێندرایە، قڕکردن ئەنجام بدرایە و تواندنەوەی کولتوری پەرەی بسەندایە. ئەمە خواست و چاوەڕوانی ئەوان بوو. دوای ئەوە هیچ واتایەک نەدەمایەوە بۆ ئەوەی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هەڵسەنگێنن، هەڵیشیانسەنگاندایە، هەڵیشیان نەسەنگاندایە گەل و رێکخراوێک کە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ پراکتیزە بکات، بوونی نەدەما.

خواست و ئاواتیان ئەمەبوو. ئەنجومەنی ئەوروپا بۆجی ١٠ ساڵ وەستاندی، چی کرد؟ دەبێت ئەوە بزانین. ئەنجومەنی ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوەبوو ئەو هێرشانەی لە سەر پلانی تێکشکاندن دارێژراون سەربگرن و دواتر بکەونە هەوڵەوە. بەڵام هەرچییەکیان کرد نەیانتوانی بگەنە ئەنجام.

ڕوونبووەوە بە گەورەکردنی تێکۆشانی ئێمە، ئەوان ناچار دەکرێن!

ئیدی کەوتنە دۆخێکەوە کە نەیانتوانی زۆر خۆیان ڕاگرن، لە کۆبوونەوەی ١٧، ١٨ و ١٩ی ئەیلولدا خستیانە ڕۆژڤەوە. هیوای زۆر و پلانیان دەکرد کە پلانی تەسفیەکردن بەسەرکەوێت. گەر بەو شێوەیە بوایە زۆر زووتر بابەتەکەیان بخستبایە ڕۆژەڤی خۆیانەوە.

ناچاربوون بیخەنە ڕۆژەڤەوە. ئەم ساڵەی کە بە تورکییان داوە چ مانایەک دەگەیەنێت؟ دیارە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە داوای کردووە، بۆ ئەوەی کاتییان پێبدەن. کۆمیتەی وەزیرانی ئەم ماوەیەی داوە بە حکومەت. وتنی ئەم کاتە دەدەین بە ئێوە، ئەمە چ کاتێکە؟ کاتی لەناوبردن و تەسفیەکردنی پەکەکەیە. بازنە پەیوەندیدارەکان، کۆمیتەی وەزیرانیشی لە ناودابێت لە هیوای ئەوەدان لە ناو ساڵێکدا کۆتایی بە پەکەکە بهێنرێت و پاکتاوی بکەن، لاوازی بکەن. کاتێک ئەمە پێکبهێنرێت، هەر خۆی گفتوگۆکردنی 'مافی هیوا' بۆ ڕێبەر ئاپۆ، گتفتوگۆی لەسەر ناکرێت، مانایەکی نامێنیت.

لەو کاتەدا ئەو هێزانە بوونیان نامێنی کە پراکتیکی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها خۆی چی بکا؟ بۆیە لەو کاتەدا مافی هیوا مانایەکی نابێت، پلان و حساباتەکە ئەمەیە. پێویستە باش لێی تێبگەین. یانی دەیانەوێت ساڵێکی دیکەش هێرشەکان لەسەر بنەمای لەناوبردن و تەسفیەکردن بەردەوام بێت.

بەجێگەیاندنی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەمەوە گرێدراوە. دۆخەکە بەم شێوەیە. پێویستە باش لێ تێبگەین. دەرنجامی تێگەشتنمان لە دۆخەکە چیە؟ با سەرنج بدەین؛١٠ ساڵە چاوەڕوانی و پلانەکەنیانمان تێکشاندووە. هێرشەکانیانمان تێکشاند، یەکەم ئەمەش زۆرگرنگە. دووەم شتی گرنگ ئەوەیە ئیتر ناتوانن کاتەکە درێژکەنەوە.

ناچار دەبن لە ناو ساڵێکدا دۆخەکە هەڵسەنگێنن. لەو کاتەدا هیوا و چاوەڕوانی ئەوان چیە؟ دەیانەوێت پەکەکە لە ناو بچێت، گەریلا شکست بهێنێت، گەل دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادی ببێت.

ئەو دەرنجامەی لێی تێبگەین چیە؟ گەر لەم ڕاستییە تێبگەین، هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادییمان بەرفراوانتر کاریگەرتر بکەین، ئەوکاتە کۆمیتەی وەزیران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەش ناچاردەکەین بەبێ ئەوەی لە چاوەڕانی ساڵەکەدابن، پەیوەندیداری پرسەکە ببنەوە. هیوا و چاوەروانیەکانیان تێکبشکێنین. دوای ساڵێک چی بکەین؟ گەر هەڵوێستێکی زۆر بەهێزتری ڕێکخستنی گەل و دۆستانمان هەبێت.

گەر فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهێزتر لە هەموو لایەکەی جیهان بڵاوبکەینەوە، لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە، ڕێکخستن، تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێشتر بروات، ئیدی شتێک نامێنێتەوە کە بیکەین. ئەو کاتە چی دەکەن؟ دیارە ناچار دەبن هەندێ ڕێگە چارە بگرنەبەر.

هیچ نەبێت ناچار دەبن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. یانی ئێمە بەم شێوەیەیی ببینین. بابەتەکەمان گەیاندووە بە یاری کۆتای. ئەم ساڵە قۆناغی کۆتایی ئەم پرۆسەیەیە. چەندی بەهێزتر تێبکۆشین، ئەنجام بەدەست دەخەین و سەردەکەوین. ئەمە ڕاستیەکەیە. ئەو کاتە پێویستە ئێمە بەو گوێرەیە بجوڵێینەوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمەدا ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکە کۆتای پێدێت، دەکەوێتە ساڵی دووەمەوە.

هەم ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکە و هەم دەستپێکردنی ساڵی دووەم پێویستە لەهەموو گۆڕەپانەکاندا بکەینە ساڵی تێکۆشانی زۆر بەهێز. پێویستە هەموو کەسێک بە بەهێزترەوە لە هەموو جێگەیەک تێبکۆشێت و ئەم تێکۆشانە بە جەماوەرییەوە بەڕێوەبەرین. بەڕاستی پێویستە سەفەربەر ببینین. چونکە ڕوناکی بینراوە، بە تێکۆشانمان ئەنجام بەدەستبهێنین.

پێویستە هەموو کەسێک بەمەی زانیبێت. پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە وەک بەرەی پێشبڕکێ بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین. لە هەر شوێنێک بین پێویستە گردبوونەوە و چالاکی ئەنجام بدەین. هەرچی بەرنامەی چالاکی هەیە ئەنجامی بدەین و ئیرادەمان پیشان بدەین.

پێویستە لە هەموو جێگەیەکە گەلی کورد و دۆستەکانی ئیرادەی خۆی پیشان بدات. هەرێم بە هەرێم، کیشوەر بە کیشوەر گردبوونەوەی بەهێز ئەنجام بدەین و لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین و بۆ ئەوەش چالاکی زۆر بەهێزتر ئەنجام بدەین، بەم شێوەیە دەتوانین ئەنجام بەدەستبهێنین، هەر بۆیە چالاکیەکان بەهێزتر دەبێ، چالاکی هەیە. لە کۆتایی هەفتەدا لە جنێڤ کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت، لە هامبۆرگ گەنجان بە درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ڕێپێوانیان کرد.

سڵاو لە هەموویان دەکەم، بە ڕاستی هەڵوێستیان گرنگە. بێگومان هامبۆرگ شاری شۆڕشگێڕی ئەڵمانیاییە. ڕۆژئاوا لەسەر پێیە، لە باکووری کوردستان گەلێک چالاکی هەیە، گردبوونەوە هەیە. کامپین دەستپێکراوە، ئامادەکاری دەکرێت، لە هەموو جێگەیەک بەم شێوەیە. دەخوازرێت لە ئامەد لە ١٣ی تشترینی یەکەمدا، ساڵی دووەمی تێکۆشان بە چالاکی زۆر گەورەی جەماوەری دەست پێبکرێت.

پێویستە بەشێوەیەکی بەهێز بەشدار ببێنین. پێویستە هەموو کەسێک بەشداری بانگەوازی بەشداربوون ببێت. بەراستی پێویستە لە دژی فاشیزم و قڕکردن هەڵوێست پیشان بدەین، ئەوە دیاری بکەین کە ڕێگە نادەین بە فاشیزم و قڕکردن.

پێویستە زۆر زیاتر لە دەوری رێبەر ئاپۆ گردببینیینەوە و خاوەنداری بەهێزتری لێبکەین. پێویستە پیشانی هەموو کەسێکی بدەین؛ ژیان بە ڕێبەر ئاپۆوەیە، گەر ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد هەبێت ئەوا بە ڕێبەر ئاپۆوە دێتە ئاراوە، وەکودیکە بوونی نیە.

پێویستە لە هەموو جێگەیەک باس لەمەبکەین و بە هەموو کەسێکی راگەیەنین. لە ئەوروپادا چەندین پلان هەیە، پێویستە هەموو کەسێک بەشدار ببێت، لە ١٦ی تشرینی دووەم چالاکی ئەنجام دەدرێت بۆ دەستپێکی تێکۆشانی ساڵی دووەم پێویستە هەمووان بەشداربن. لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا بەڕاستی دەبێت هەموو کەسێک بتوانێت تێبکۆشێت و لە هەموو جێگەیەک چالاکی ئەنجام بدرێت. ئەمە زۆر گرنگە.

هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی لەماوەی ساڵێکدا گەیشتە ئاستێکی گرنگ. هەڤاڵانیس هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، قسە و باسی لەبارەوە دەکەن و ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەوان. دەبێت ئەوە لەبەر چاو بگرین. جی خوڵقاند؟

یەک؛ رۆژەڤی ئێمەی سەرڕاست کردەوە. واتە دەبێت ئێمە لە چ رۆژەڤێکدابین و کاری لەپێشینەمان چی بێت، بۆجی تێبکۆشین، ئەمە بۆ هەمووان راستە.

رۆژەڤ و بابەتی لەپێشینە ئازادیی رێبەر ئاپۆیە. چارەسەریی پرسی کوردیش پەیوەستە بەوەوە، روخاندنی فاسیزمیش بەوەوە بەستراوەتەوە، ئازادیی کوردستان، دیموکراتیزەکردنی تورکیاش گرێدراوی ئەوەیە، لاوازکردنی سیاسەتی پیاوسالارانەش پەیوەستە بەوەوە، پەرەسەندنی ئازادیی ژنیش پەیوەستە پێوەی؛ هەموو شتێک بەوەوە بەستراوەتەوە. پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی شەڕی تایبەت لەو رێگەوە دەبێت. هەربۆیە ئێمە کلیلەکەمان دۆزیەوە. کلیل ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە.

کەواتە دەبێت هەموو تێکۆشانمان بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە ببەستینەوە. دەبێت بەشێکی بۆ ئەوە بێت. دەبێت قورسایی بخەیەنە سەر ئەوە. لەبەر ئەوەی کارە راستەکەیە. واتە ئێمە بەخت و رێگەیەک تاقیناکەینەوە، کارە راستەکە دەکەین، راستیش ئەمەیە. لەبەر ئەوەی بە بێ رێبەر ئاپۆ ژیان ئازاد ناکرێت. تێکۆشانی هەمووان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بۆ ژیانی ئازادە، بۆ ئازادی خۆیەتی.

دووەم؛ ئێمە یەکمان گرت و یەکڕیزبووین. لەماوەی ئەم ساڵەدا چالاکی هاوبەش، لە هەموو ئاستێکدا ئەنجامدران. چالاکی بەهز بەئەنجام گەیشتن.

سێهەم؛ ئێمە گۆڕدراین بۆ تێکۆشانێک کە لە چوار پارچەی کوردستانەوە چوار لای جیهانمان تەنیەوە. لە سەرووی ئەوەشەوە ئێمە رێبازی زۆر جیاواز و زەنگینمان جێبەجێ کرد. کۆنفڕانس دەبەسترێن، ڕۆژانی خوێندنەوە بەڕێوە دەچن و چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن. ئێمە لە ڕووی شێوازی چالاکییەوە زۆر دەوڵەمەند بووین. مەبەستم ئەوەیە دەستکەوتی زۆرمان بەدەست هێناوە.

تێکۆشانی ساڵی ڕابردوو ئەنجامی گرنگی خوڵقاند. ئەمە زۆر گرنگ و واتادارە. پاشان لە ساڵی دووەمدا پێویستە ئەمانە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر، دەوڵەمەندتر و کاریگەرتر بەئەنجام بگەیەنین. کاتێک ئەم کارە دەکەین، ئەوا تێکۆشانی ساڵی دووەم بە بەراورد بە ساڵی یەکەم بە شێوەیەکی چەند هێندە هەڵدەکشێت. خۆمان وتمان، بەڕاستی وەک ساڵی فیناڵ وایە.

جگە لەوەش سەرنجڕاکێشە کە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ بۆ هەندێک شت دیاری کراوە. لە ئەیلولی ٢٠٢٥ چی ڕوودەدات، ئێمە بە باشی لەوە تێنەگەیشتووین.

لە ڕاستیدا زۆر قۆناغی هەستیار لە بەردەمماندایە. دیارە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ڕووداوی مێژوویی ڕوودەدەن. ئاشکرایە کە دۆخێکی لەو شێوەیە دێتەئاراوە. پاشان لە پڕۆسەیەکی وەک ئەمدا خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا خواست و گەرەنتی ئازادیی تاکە یەک کەس نییە، وەک گەرنتیکردنی هەموو ئازادییەکان، کردنەوەی قفڵی هەموو ئازادییەکان دەبێت.

ئەم تایبەتمەندییەی هەیە. پاشان با ئەم ساڵیادە لە هەموو بوارێکدا بە باشی بنرخێنین. چالاکییە جیاواز و دەوڵەمەندەکان زیاتر بکەین. پێویستە زیاتر بە جەماوەری بکرێن. پێویستە سەفەربەری ڕاگەیاندنی ئیرادە ئەنجام بدەین. با بڵێین 'من ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆم دەوێت، ژیانێکم ناوێت کە ئازاد نەبێت، ئەمە ژیانێکی دیموکراتیک نییە' و لە بەردەم هەموو جیهان و مرۆڤایەتی وەک گەلێک ئیرادەی خۆمان نیشان بدەین.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە