هەواڵ

پەیامی پیرۆزبایی فەرماندەیی نەپەگە لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، نەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ٤٦ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکەی پیرۆز کرد.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی نەپەگە:

“ساڵوەگەڕی ٤٦ـەمین ساڵی دامەزراندنی حزبمان (پەکەکە) لە سەرەتادا لە ڕێبەری تەڤگەرەکەمان، دامەزرێنەری حزبەکەمان، فیدایی سەرەتایی و گەورەترین خەباتکار ڕێبەر ئاپۆ، گەلە وڵاتپارێزەکەمان، بنەماڵەی شەهیدان، دۆستە بەڕێزەکانی حزبەکەمان، خۆڕاگرانی زیندانەکان، هاوڕێیانی کە لە هەموو گۆڕەپانێک تێدەکۆشن و هەموو لایەنگرانی پەکەکە پیرۆز بێت.

پەکەکە پارتی شەهیدانە کە بۆ واتایەکی ڕاست بدات بە شەهادەتی هاوڕێ حەقی قەرار، بۆ پاراستنی یادی ئەو و نەهێشتنی خوێنی لەسەر زەوی، لەسەر بنەمای سەرخستنی ئامانجەکانی دامەزرا و نیو سەدەیە بێ وچان لەم ڕێگایەدا دەڕوات، ئەرتەشی شەهیدان کە پێشەنگی پەکەکەمان دەکات، لە خەباتی ٤٦ ساڵدا بەهای گەورە، پێوەری بەرز، گەورەترین گەوهەری مرۆڤ، مەعنەویاتی بەرز، ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی و ژیانێکی شایستە و واتادار خوڵقاند کە لە پێناویدا مرۆڤ مەرگ دەخاتە بەرچاوی خۆی، ئەم بەها پیرۆزانەمان لە کەسایەتی هێڵی شەهیداندا بەرجەستە بوون کە سەرچاوەی بنەڕەتی هێزی ئێمەیە، لە شەڕی بێ ئامانی ٤٦ ساڵەی پەکەکەدا هەر شەهادەتێک بووە ناوی حەقیقەتی هەنگاونان بەرەو سەرکەوتن، ئێمە هەموو شەهیدە ئازیزەکانمان کە ئەم حەقیقەتەیان بە ئارەق، گیان و خوێنی خۆیان خوڵقاند، لە کەسایەتی شەهیدی گەورەی پارتیمان هاوڕێ حەقی قەراردا بە ڕێز و خۆشەویستی بە بیر دێنینەوە.

میلیتانەکانی پەکەکە کە لەناوناچن ئافرێندران

پەکەکە کە بە دووربینی قوڵ و هەوڵە گەورەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوت و گەورە بوو، لە تێکۆشانی ٤٦ ساڵیدا وەک بە دەرزی بیر هەڵکەنێت، بوون لە نەبوون، ژیانەوە لە وشکبوون، ڕزگاریی لە کۆمەڵکوژیی، سەربەخۆیی لە کۆڵۆنیالیزم و گەلێکی قارەمان کە بەرەو ئازادیی دەڕوات، خوڵقاند، تێکۆشانی پەکەکە کە هەر ساتێکی وەک داستان تێپەڕی، لە ناو شۆڕشدا شۆڕشی کرد، بۆ بوون و ئازادیی ڕاستی گەلێکی خۆڕاگری خوڵقاند کە بێ دوودڵی تێدەکۆشێت، حەقیقەتی ژنی ئازاد و میلیتانی پەکەکە کە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی شەڕ دەکات خوڵقاند و کردیە دیاری بۆ گەلانی ژێردەست و هەموو مرۆڤایەتی، پەکەکە مێشکێکی گەورە، کەلتوور، زمان، شێواز، باوەڕ، مەعنەویات و ڕێبازی ژیانی ئازادیی خوڵقاند و لە کوردستان شۆڕشی هەرە کۆمەڵایەتی بنەڕەتی بەڕێوە برد، حەقیقەتەکان کە لە پەکەکەدا دەرکەوتن؛ لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ڕاستی مافداریی و ناهەقیی، باشیی و خراپیی، ئازادیی و کۆیلەتیی، دیموکراسیی و دەوڵەت-نەتەوە، جوانیی و پیسیی، ڕاستیی و هەڵە، فیدایی و ڕادەستبوون، هەڵوێستی ئازاد و خیانەت، سەربەرزیی و کەوتن، سۆسیالیزم و کاپیتالیزمی خستە بەر چاوان.

پەکەکە کە ئایدۆلۆژیا و پارادایمی ئاپۆیی بە باوەڕێکی گەورە، ئیرادە، سەبر، هەوڵدان، ماندووبوون و خەباتێکی چرکە بە چرکە خستە پراکتیکەوە، بە سەربەرزییەکی گەورەوە پێشوازیی لە ٤٧ـەمین ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی فەرمی خۆی دەکات، بێگومان ئەم سەرکەوتنە هەمووی بەرهەمی ماندووبوونی بێ کۆتایی ڕێبەر ئاپۆ، گەل و هاوڕێ شەهیدەکانمان، بەرهەمی خەباتی فیدایی ڕێباز، ڕەوت و شێوازی ئاپۆییە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە باکووری کوردستانەوە تا ناوچە پارێزراوەکانی مەدیا، لە شاخەوە تا میترۆپۆلەکان چوونە ناو بڕیارگەکانی شەڕی دوژمن و هەڵوێستێکی قارەمانانەیان نیشان دا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە خەباتی بێ ئامانیان، ڕۆحی تێکنەشکان و ڕێبازی سەرکەوتنی پەکەکەیان نوێنەرایەتی کرد، پێشەنگە فیداییەکانی تابووری نەمران هاوڕێ سارا تۆڵهەڵدان گۆیی، ڕووکەن زەلال، ڕۆژهات زیلان، ئەردال شاهین و دواجار هاوڕێ ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە لە ئەنقەرە چالاکییان لە دژی توساش ئەنجامدا، خستیانە بەرچاوان کە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی دەتوانێت چی بکات، چالاکی فیدایی مێژوویی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر لە بەرخۆدانی زیندانەکانی ئامەدەوە تا زیلانەکان وەک ئەڵقەی کۆتایی چالاکییە فیداییەکانی مێژووی خەباتمان پێوەرەکانی چالاکی فیدایی بەرەوپێش برد و لە زۆر لایەنەوە گەیاندە ئاستی هەرە بەرز، هەنگاوی گەریلا لە ساڵی دواییدا، بەرخۆدانی فیدایی و چالاکییەکانی بە ڕەوتی بەرز هەموو پیلانەکانی دوژمنی سەراوژێر کرد، ڕژێمی فاشیستی هێنایە بەر ڕووخان و ئێمەی زیاتر لە سەرکەوتن نزیک کردەوە.

نەمرانی ساڵی ٤٦ـەمینی تێکۆشان

هاوڕێیانمان ئالان ملازگیر، شێخموس مالازگیرت، بەروار دێرسیم، ئۆرهان جیهات بینگۆل، شیار عەفرین، تەکین گۆیی، سەرحەد ژێهات پاتنۆس، محەمەد جودی، د. سارا تۆڵهەڵدان، بێریتان نورحاق چیا، هەرەکۆل شیار، هاوڕێ چیا، شەرڤان ڤارتۆ، جانشێر شێراوا، ئەکین ڕۆدی، خەبات تورکمەن و پڵنگ گەرمیان کە لە ساڵی ٤٦ـەمین تێکۆشانی پەکەکەدا بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون، هەروەها فەرماندە فیداییە ئاپۆییەکانمان وەک دێرسیم نورحاق، مەدیا عەگید، سەبری باگۆک و کارکەر تۆڵهەڵدان کە مۆرکی خۆیان لە تێکۆشانمان دا، بوون بە فەرماندەی سیمبول کە نیشانیان دا ڕۆحی پەکەکە تێک ناشکێت.

بڕیارداری سەرکەوتنمان لە هەر کاتێک بەهێزترە

وەک هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان کە لە میلیتانی فیدایی ئاپۆیی، ڕێبازی ژیانی ئاپۆیی و لە ڕێڕەوی سەر هێڵی شەهیدان هیچ کات تەنازول ناکەن، بڕیارداریمان بۆ سەرخستنی خەباتی ئازادیی و بوونی گەلەکەمان لە هەر کاتێک بەهێزترە، وەک سەربازانی فیدایی ئاپۆیی کە بە تەواوی ڕوویان لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە و ئامادەن لەم ڕێگایەدا بە هەر شێوەیەک قوربانی بدەن، بە چوونە ناو ساڵی ٤٧ـەمینی دامەزراندنی فەرمی پەکەکەمان ڕادەگەیەنین کە بە کارایی و ڕێبازی سەرکەوتن ئەرکە مێژووییەکانمان جێبەجێ دەکەین، ساڵی نوێی پەکەکەمان جارێکی تر لە هەموو گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین و لە ساڵی نوێدا سەرکەوتنی تێکۆشان دەخوازین.”

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە