سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان: رۆژنامەوانان نازم دەشتان و جیهان بیلگین راستەوخۆ کراونەتە ئامانج
ئەنتۆنی بێلانگێر سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان (IFJ) کە ٦٠٠ هەزار ئەندامی هەیە، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەو رۆژنامەوانانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات دوا.
ئەنتۆنی بێلانگێڕ ڕایگەیاند: "سەرەخۆشی لە هاوپیشەکانم، بنەماڵەی ئەو دوو رۆژنامەنووسە و سەرجەم رۆژنامەنووسەکان لەو ناوچەیە دەکەم. وەکوو فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەو هێرشە بۆ سەر هاوپیشەکانمان شەرمەزار دەکەین و دەڵێین دەبێ دەستبەجێ هێرشبەران لێپێجینەوەیان لەگەڵ بکرێت."
"بەتایبەتی دەبێ حکومەتی نوێ لە سووریا لێکۆڵینەوە لەسەر کوشتنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە بکات؛ بانگەوازمان بۆ دادگاکان ئەوەیە کە بکەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و سزایان بدەن. وەک فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە دادپەروەری لەبارەیانە بچەسپێنین".
سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان ئەوەی خستەڕوو وەک فیدراسیۆنەکەیان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەریدا تێدەکۆشن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "ئەگەر تورکیاش و سوریاش دەست بە لێپێچینەوە نەکەن، ئەوە دەبێتە مایەی پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان."
دەکرێت ئەو وڵاتانە سزا بدرێن و بە تایبەتی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سزا بدرێن. گرنگە بە بیر بهێندرێتەوە کە رۆژنامەوانان وەک مەدەنییەکان بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان دەبێت بپارێزرێن. هەرگیز بنەماڵەی هاوپیشە گیانبەختکردووەکانمان بە تەنیا جێناهێڵین و تا چەسپاندنی دادپەروەری، هەوڵەکانمان دەگرینەبەر."