هەواڵ

پەژاک: بە بەرخۆدان شکست بە سیاسەتی سێدارە دەهێنین

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک دژی سزای سێدارەی سەر ژنە پێشەنگی کورد پەخشان عەزیزی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

پەژاک لە بەیاننامەکەیدا سەپاندنی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی وەک نیشانەیەک لە ڕوانگەی یەکسانی رژیمی ئیسلامی ئێران و داعش بەرانبەر ژنانی ئازادیخوازو گەلی کورد ناو بردووە.

دەقی بەیاننامەکەی پەژاک:

سزای سەپێندراوی سێدارە بە سەر ژنە ئازادیخواز و تێکۆشەری بواری کۆمەڵایەتی، پەخشان عەزیزی لە لایەن دادگای باڵایکۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند کرا.

بێ گومان هەر لە بنەڕەتدا سەپاندنی سزای سێدارە بە سەرپەخشان عەزیزی و دواتریش بە سەر وریشە مورادی تەنانەت بە پێی خودی یاسا نامرۆییەکانیرژیمی ئیسلامی، هیچ پێگەیەکی یاسایی نیەوبە تەواوی بڕیارێکی سیاسییە.ژنە ئازادیخواز پەخشان عەزیزی کە یارمەتیدەری گەلی خۆی لە دژی تیرۆری داعش بووە، شایانی ستایش و رێزو پێزانینە نەک گرتن و سزای سێدارە.

سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر پەخشان عەزیزی و پێداگری لە سەر جێبەجێکردنی ئەم حوکمە دژە مرۆییە، روانگەو ئامانجی هاوبەشیرژیمی ئیسلامی و داعش لە بەرانبەر ژنانی ئازادیخوازو گەلی کورد نیشان دەدات. کۆماری ئیسلامی ئێران کە شکستە بەردەوامەکانی لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوە گەیاندوویەتی بە خالێ هەرە لاواز لە مێژووی خۆیدا،تەنیا رێگای درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی و مانەوەی لە دەسەڵاتدا، لە پەیرەوکردنی سیاسەتی مشتی ئاسنین لە ناوخۆ دا دەبینێت.

ئەوەی ئاشکرایە،لاوازی و پاشەکشەکانی رژیم لە بەرانبەر سیاسەتی دەرەوە، بە درێژەدان و زیاترکردنیسەرکوتکاری لە ناوخۆدا ناشاردرێنەوە.

دەمامکی کۆماری ئیسلامی کەوتووەو هەیبەتی بۆ هەمیشە لە بەرانبەرکۆمەڵگەو نەتەوەکانی نێو ئێران‌دا تێکشکاوە. حاکمیەت کە هیچ ڕەوایەتیەکی نەماوە و بە خێرایی بەرەو تێکچوون دەچێت، هەر جۆرە ئیرادەیەک لە بەرانبەر خۆیدابە مەترسی دەبینێت و هەموو هێزی خۆی بۆ دوژمنایەتیکردنیبەکار دەهێنێت.

بە پێچەوانەی چاوەڕوانی دەسەڵات، ئەم سیاسەتە نەک تەنیا ئیرادەی ئازادیخوازان لاواز ناکات بەڵکو رووبەڕووی هەڵوێست و کاردانەوەی زیاتر دەبێ و کۆمەڵگە بە بەرزکردنەوەو بەهیزکردنی ئاستی بەرخۆدان، یەکگرتووانەو بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەرپەرچی ئەم سیاسەتە دەداتەوە.

بەرخۆدانی ئازادیخوازان و بە تایبەتی ژنان،دەسەڵاتدارانیکۆماری ئیسلامی بێچارە و دەستەوەستان کردووە. بەرخۆدانی ژنانی ئازادیخواز، وەکوو پەخشان و وریشە و زەینەب کە پشت ئەستوورە بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"، نوێنەرایەتی ئیرادە و ویستی هەموو ناسنامە، گەلان و ژنانی ئێران و کوردستان دەکات. ئەو ئیرادەیە بە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر تاکی ئازادیخوازدا هەر پتەوترو بەهێزتر دەبێت. ئیتر دروشمی "بەرخۆدان ژیانە"کلتووری تێکۆشانی کۆمەڵگەی ئێمەیە.

ئیرادەی ژنانی ئازادیخواز نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی ئێمە دەکا. ئەوان نرخی کۆمەڵگەو پێشەنگی نەتەوەی ئێمەن. ئەو ژنە پێشەنگانە هێڵی سووریگەلانی ئازادیخوازن و هەر جۆرە هەڵسووکەوتێک لە بەرانبەر ژنانی ئازادیخوازدا، هەڵسووکەوت لە بەرانبەر نرخ و کەرامەتی گەلی ئێمەیە. هەربۆیە پێویستە دەستبەجێ سزای سێدارە لە سەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی هەڵبوەشێت و لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێن.

بانگەوازیمان بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و کەسایەتییەدیمۆکراتەکانو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوەیە کە بەتووندی لە بەرانبەر سزای سێدارە لە ئێران دا هەڵوێست بگرن و بۆ پاراستنی ژیانی پەخشان عەزیزی تێکۆشانی خۆیان فراوان بکەن و گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی ‌حوکمی سێدارە.

بانگ لە گەلەکەمان و هەموو ئازادیخوازانی ئێران و کوردستان بە تایبەتی ژنان و گەنجان، دایکان و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین کە بە بەردەوامکردن و پەرەپێدان بە هەڵوێست و چالاکییەکانیان ئاستی خاوەنداریەتی لە پەخشان و هەموو ژنە ئازادیخوازەکان و گیراوانی سیاسی بەرزتر بکەن، با بە رۆحی شۆرشی "ژن ژیان ئازادی"، بە کۆماری ئیسلامی نیشان بدەین کە سێدارەی ئەوان لە بەرانبەربەرخۆدانی ئێمە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت.

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە