بە هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە ئیلام، حەوت کەس کوژران و سێزدە کەسیش بریندار بوون
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکان، بە هۆی پێکدادانی زنجیرەیی ٦ ئۆتۆمبیل لە پارێزگای ئیلام پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆی تردا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمە (٢٤ی فێبرییە)، لەسەر جادەی ئیلام بۆ مێهران، بارهەڵگرێک کە هەڵگری باری ئاسنەواڵە بووە، خۆی بە سێ ئۆتۆمبێلی بچووک و دوو بارهەڵگری دیکەدا کێشاوە و لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە کوشندەیەدا، لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ڕووداوی نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەند و پێژۆ هەر لەسەر ئەو جادەیە، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و هەشت کەسیش بریندار بوون.
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران "کەمتەرخەمی و نەبوونی توانای کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل" بە هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکانی ڕێگەوبان لە ئێران دەزانن.
به‌ڵام شاره‌زایان ئه‌م بابه‌ته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و خراپیی جاده‌کان ههڕوه‌ها خراپیی کوالیتیی ئۆتۆمبێلە‌کانی به‌ڕهه‌مهێنراو لە ئێران به هۆکاری سه‌ڕه‌کیی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ و به‌ڕزی زیانە مرۆییەکان دادەنێن.
هاوکات ساڵانێکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گلەیی لە نەبوونی ڕێگاوبانی ستاندارد دەکەن. سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی حەشیمەت لە چوار دەیەی ڕابردوودا و زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان، کەمترین وەبەرهێنان لەم بوارەدا کراوە.
به‌پێی هه‌ندێ ڕاپۆرت و به‌وته‌ی شاره‌زایان، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌مترین ڕێگه و ڕێگاوبانی ئوتوبان و دوو هێڵی له ئێران‌دا هه‌یه . زۆرێک لە پرد و ڕێگاکان تەسکن و پێچ و یەکتربڕینی ناستاندارد و مەترسیداریان هەیە.