هەواڵ

٣٤ حزب و ڕێکخراوى ڕۆژئاواى کوردستان داواى کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانى تورکیا دەکەن

چەندین حزب و ڕێکخراوی هەرێمە خۆبەڕێوەبەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ناوچەکانى ڕۆژئاوا و باشوورى کوردستان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ١ی گەلاوێژ (٢٢ی ژووییە) بڵاو کراوەتەوە و ٣٤ حزب و ڕێکخراو واژۆیان کردووە، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە، داوا لە حکوومەتی بەغدا و پەرلەمان و هێزە سیاسییەکانی عێراق کراوە، بەرپرسیارێتییە مرۆیی و ئەخلاقی و یاسایی و سەروەریەکانیان سەبارەت بەم هێرش و سەرپێچیانە لە ئەستۆ بگرن و کۆتایی بهێنن بەم هێرش و تاوانە نامرۆڤانە بەردەوامەی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر خاک و سرووشت و هاوڵاتیانی کوردستان.

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى ئەو ٣٤ حزب و ڕێکخراوە بەمشێوەیە:

لەگەڵ هەبوونی ئاڵۆزییە جۆراوجۆرەکان و دۆخی ئاژاوەگێڕی و ئەو ناسەقامیگرییە لە ناوچەکەدا هەیە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە سیاسەتی دوژمنکارانە و هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر گەلانی کورد، عەرەب، ئاشووری و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق و سووریا، ئەمە جگە لەوەی لە ناوخۆی وڵاتەکەی خۆی جێبەجێی دەکات و دەستوەردان دەکات لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەشدا.

ساڵانێکە دەوڵەتی تورکیا بە کۆمەڵێک بیانووییەک کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە، ڕووبەرێکی بەرفراوانی ناوچەکەی داگیرکردووە و هەموو ئەجێنداکانی بۆ لکاندنی ناوچە داگیرکراوەکانی ناوچەکە بە سنوورە سیاسییەکانییەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی میساقی میلی خۆیەوە جێبەجێ دەکات تاوەکو باکوری عێراق/هەرێمی کوردستان، و باکووری سووریا بە دەوڵەتەکەیەوە بلکێنێت.

لەم دواییانەدا تورکیا هێرشی گەورەی دەستپێکرد و سەدان تانک و هەزاران سەرباز و چەتەی خۆی جێگیر کرد لە ناوچە داگیرکراوەکانی لە باکووری سووریا و دواتر هێنای ئەم چەتانەی جارێکی دیکە نوقمی شەڕە بێماناکەی خۆی کرد لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە هاوبەشی و پاڵپشتی هەندێک لایەنی کوردی و هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا لە هەندێک کاتدا، سوود وەرگرتنیش لە بێدەنگی حکومەتی عێراق.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام دەزانین هەموو ئەو پاساوانە جگە لە درۆ هیچی تر نین کە هیچ کەسێک فریو نادات. دەزانین هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (گەریلا) ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەکانی داعش لە سووریا و عێراق، هەر ئەوانیش بوون کە ئێزدییەکانیان لە قڕکردنی تەواوەتی پاراست، لە سەردەمێکدا کە دەوڵەتی تورک پاڵپشتی داعش و قاعیدەی دەکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئێمە وەک نوێنەری حیزبەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران، پیشەییەکانی ڕاگەیاندن، و هەموو گەلان و کۆمەڵگەکان، ئەم هێرشە سیستماتیکیانە ئەم هێرشانە لە هەرێمی کوردستان ڕەتدەکەینەوە و داوا لە حکومەتی بەغدا و پەرلەمان و هێزە نیشتمانییەکانی عێراق دەکەین کە بەرپرسیارێتییە مرۆیی و ئەخلاقی و یاسایی و سەروەریەکانیان سەبارەت بەم سەرپێچیانە لە ئەستۆ بگرن، کۆتایی بهێنن بەم هێرش و تاوانە نامرۆڤانە بەردەوامەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر خاک و سروشت و هاوڵاتیانی کوردستان.

ڕاگەیاندراوەکە بە ناوی ٣٤ حزب و ڕێکخراوی سیاسی و ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا واژۆ کراوە، کە ئەوانیش بریتین لە:

کۆنگرەی نیشتیمانی کوردستانی (KNK)

١- حزبی یەکێتی دیموکراتی.

٢- حزبی سەوزی دیموکراتی.

٣- حزبی ئاشتی دیموکراتی کوردستانی.

٤- یەکێتی لیبڕاڵی کوردستانی.

٥- حزبی شیوعی کوردستانی.

٦- پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا.

٧- حزبی دیموکراتی سووری.

٨- حزبی چەپی کوردی لە سووریا.

٩- حزبی سووریای داهاتوو.

١٠- حزبی چەپی دیموکراتی کوردی لە سووریا.

١١- حزبی گۆڕانی دیموکراتی کوردستانی.

١٢- جوڵانەوەی نوێبوونەوەی کوردستانی.

١٣- یەکێتی زەحمەتکێشانی کوردستان.

١٤- دەستەی نیشتیمانی عەرەبی.

١٥- حزبی سەردەم و دیموکراتی لە سووریا.

١٦- پارتی وفاقی دیموکراتی کوردی سوریا.

١٧- جوڵانەوەی چاکسازی- سووریا.

١٨- حزبی ئاشووری دیموکراتی.

١٩- حزبی برایەتی کوردستانی.

٢٠- حزبی رۆژی دیموکراتی لە سووریا.

٢١- جوڵانەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتی.

٢٢- کۆنگرە ستار.

٢٣- حزبی پارێزکاران.

٢٤- حزبی خەباتی دیموکراتی.

٢٥- ڕەوتی داهاتووی کوردستانی.

٢٦- حزبی دیموکراتی کوردستان- ڕۆژئاوای کوردستان.

٢٧- دەستەی هەماهەنگی نیشتیمانی – جوڵانەوەی گۆڕانی دیموکراتی.

٢٨- حزبی یەکێتی سریانی.

٢٩- حزبی کۆمەڵەی نیشتیمانی کوردستانی.

٣٠- حزبی دیموکراتی کوردی لە سووریا (پارتی).

٣١- حزبی یەکڕیزی دیموکراتی کوردی لە سووریا (یەکێتی).

٣٢- ڕەوتی چەپی شۆڕشگێڕ لە سوریا.

٣٣- حزبی سورایا.

٣٤- حزبی نیشتیمانی سووری.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە