هەواڵ

ئۆپراسێۆنی قەسەدە، دژی چەتەکانی داعش و چەکدارەکان لە دێرەزوور بەردەوامە

بە پێی دوایین زانیارییەکان لە هەرێمی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی سووریا دیموکراتیک لە توانیویانە چەند شار و ناوچەیەکی ئەو هەرێمە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و چەکدارانی سەر بە فەرماندەی دوورخراوەی "مەجلیسی سەربازیی دێرەزوور" لەو ناوچانە دەرپەڕێنن.

له‌ ٢٨ی ئاگۆستەوە شه‌ڕو ئاڵۆز له هەرێمی‌ دێره‌زور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هاتووەتە هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئاڵۆ دوای ئه‌وه‌ سەریهەڵدا کە مەجلیسی سەربازیی دێرەزوور کە بەشێکە لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، "ئەحمەد ئەلخەبیل" "ناسراو بە "ئەبووخەولا" فەرماندەی ئەو هێزەی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە کاری قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەر و کۆکردنەوەی پارە بەشێوەی نایاسایی لەکار دوور خستەوە. ئەبووخەلیل دواتر بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کرا.

دوای دەستبەسەربوونی ئەحمەد ئەبووخەلیل شانە نووستووەکانی داعش لە دێرەزوور و ژمارەیەک لە چەکدارانی ئەو فەرماندەیە، پەلاماری بارەگاکانی قەسەدەیان دا. هێزەکانی سووریا دیموکراتیک دواتر لە دێرەزوور ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش"ی لەدژی شانەکانی داعش و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەر دەست پێکرد. راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە لەسەر داوای پیران و سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.

دوای دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی قەسەدە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد ئەبوخەلیل بە دنەدان و پاڵپشتی میلیشیا ئێرانییەکان هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی دێرەزوور و دەستیان بەسەر چەند گوند و شارۆچکەیەکدا گرت.

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا قەسەدە توانیویەتی بەشێکی بەرچاو لەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکاتەوە.

لە ئێستادا ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە و چەندین گوند و ناوچەی دەروبەری دێرەزوور پاکراوەتەوە و چەکدارەکان کشاونەتەوە، هەروەها بەشێکی شارۆچکەی شحێلیش کۆنترۆڵکراوە و پاک دەکرێتەوە.

بەیانی هەینی ڕابردووش دوای کشانەوەی چەکدارەکان و لایەنگرانی ئەبو خەولا لە شارۆچکەی سوبحە، هێزەکانی قەسەدە چوونە ناو ئەو شارۆچکەیەوە. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە دێرەزوور دووپات کرۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە ێویستە هەموو هێزە ناخۆییەكان لە دژی چەتەكانی لایەنە تێكدەرەكان لە سووریا بوەستن، کە بونەتە نەهامەتی بۆ خەڵكی ناوچەكە.

قەسەدە ئاشکرای کردووە کە لە سەرەتای گرژی و ئالؤزییەکانی دێرەزوورەوە شەش شەرڤان شەهیدبوون. هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی دێرەزوور، چەتەکانی سەر بە ڕژیمی تورکیاش لە ناوچەکانی منبج و تل‌ڕەفعەت، لە باکووری سووریا، هێرشیان کردۆتە سەر بارەگاکانی قەسەدە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا تا ئێستا چەندین هاوڵاتیی مەدەنی، کە ژمارەیەکی بەرچاویان ژن و منداڵن شەهید بوون. ئاژانسی هەواڵی "نیو عەرەب" ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی تورکیا سنوورەکەی کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەندامان و لایەنگرانی ئەحمەد ئەبووخەلیل بگەڕێنەوە سووریا و دژی قەسەدە شەڕ بکەن.

بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسە، چەتەکانی "سوپای نیشتیمانیی سووریا" کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێم، ڕۆژی هەینی دەروازەی ساجوریان لە جەرابلوس کردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە چەتەکان بدەن بچنە ناو هۆزە عەرەبەکانەوە لە دێرەززور.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە