هەواڵ

ڕێگە بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نادرێت لە ماڵەکەیان بچنە دەرەوە

ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی بۆ چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە قۆڵبەست کرا.

بەپیی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی خەرمانان لەگەڵ قۆڵبەستکردنی کاتیی ئەمجەد ئەمینی، ڕێگەیان بە ئەندامانی بنەماڵەکەشی نەداوە لە ماڵ دەرکەون.

ئەوان بە بنەماڵەی "ئەمینی"یان گوتووە مافی ئەوەتان نییە لە ماڵ دەرکەون و رێوڕەسم بۆ ساڵیادی کچەکەتان بگرن. هاوکات، شاری سەقز، بەتایبەت دەوروبەری ماڵی ژینا ئەمینی و هەروەها دەوروبەری گۆڕستانی ئایچی بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و چەکدارانی ڕژیم لەسەر بان و ناو کۆڵانەکان جێگیر کراون.

ئەمجەد ئەمینی و موژگان ئیفتخاری باوک و دایکی ژینا پێشتر ڕایانگەیاندبوو ئێمە وەک هەر بنەماڵەیەکی جگەرسووتاوی دیکە، لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڕۆڵەکەماندا دەچینە سەر گڵکۆکەی و ڕێوڕەسمی ئاینی و نەریتیی بۆ بەڕێوە دەبەین."

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە