ڕەگەزپەرەستێکی پۆپۆلیست وەک سەرۆککۆماری نوێی ئەرژەنتین هەڵبژێردرا
بەپێی ڕاپۆڕتی میدیاکانی ئەرژەنتین، ئامارە بەراییەکانی خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئەو وڵاتە دەریدەخات کە "خاڤییەر میلی" پاڵێوراوی ڕەگەزپەرەست و پۆپۆلیست ٥٦ لە سەدی دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە.
سێرجییۆ ماسا، وەزیری ئابووریی ئێستای ئەرژەنتین کە لە خولی دووهەمی هەڵبژاردندا ڕکابەریی میلیی دەکرد، ئەنجامە بەراییەکانی قەبوڵ کردووە.
ڕاگەیاندەکانی وڵاتانی ئامریکای باشوور، خاڤییەر میلی به دۆناڵد ترامپ و ژایێر بۆڵسێنارۆ، سەرۆککۆماری پێشووی دوو وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و برازیل دەشۆپهێنن.
چاودێرانی سیاسی شیمانە دەکەن لەگەڵ بردنەوەی میلی بارودۆخی ئابووریی ئەرژەنتین بەرەو خراپتربوون بچێت.
ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە ٤٦ میلیۆن کەسە و نزیکەی نیوەی خەڵکەکەی لە هەژاریدا دەژین.
بەپێی دوایین ڕاپۆڕتەکانی بانکی جیهانی، ڕێژەی هەڵاوسان لەو ولاتە گەیشتووەتە ١٤٠ لەسەد و ئەوەش بە ڕیکۆڕدێک دادەندرێت.