هەواڵ

بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەنبار و هەولێر موشەکباران کران

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٨ی دیسەمبەر، بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی شاری هەولێر، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە سوپای ئەمریکا پێکدێن، جارێکی تر بە ئامانج گیرا.

هاوکات فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوان لە کاتی نزیکبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر، لە نزیک هەولێر، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تێکشکێندرا.

ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار و بۆردوومانکردنی بارەگاکانیان. ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان تێکشکێندران کە بەنیازبوون بنکەی (عەین ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار بکەنە ئامانج.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆش باڵێوزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند کە ٧ گولـلە هاوەن لەناو حەرەمی باڵیۆزخانەکە کەوتنە خوارەوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشەکەی سەر باڵێۆزخانەی ئەمریکای شەرمەزار کردووە و داوای کردووە بکەران دەستبەسەر بکرێن. دوابەدوای لێدوانەکەی سوودانی بنکەیەکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەغدا رووبەڕووی ھێرشی موشەکی بوویەوە.

ئەمریکا پێشتر هۆشداریی دابوو، کە وڵامی هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی لە هەرێمەکە دەداتەوە.

بەڵام هەم ئێران و هەم ئامریکا، لەم قۆناغەی شەڕی غەزەدا، خۆیان لە بەرفراوانترکردنی شەڕ بەدوور بگرن.

لە دەستپێکی شەڕی غەزەوە تا ئێستا، چەندین جار بارگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانەوە، بە مووشەک و فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان بە ئامانج گیراون.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە