ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی پزشکیان وەک نۆهەمین سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزشکیان نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ڕژێمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣٠ی ژوئیە) لە هۆڵی گشتیی مەجلیسی شورای ئیسلامی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٨٦ وڵات، لەوانە نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو.
لەم مەڕاسیمەدا بەرپرسانی باڵای سیاسی و نیزامی کۆماری ئیسلامیش لەوانە سەرۆکی مەجلیس و سەرۆکی دەزگای داد و ئەندامانی مەجلیس بەشداریان کرد. لەو ڕێوڕەسمەدا، پزیشکیان سوێندی سەرۆکایەتیی خوارد و بەڵێنیدا کە پارێزەری مەزهەبی فەرمی ئێران، وایە شیعە دوازدە ئیمامی بێت. ئەو هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای "هێڵی گشتیی" خامنەیی دەبێت.
یەکێک لەو خاڵانەی لەم مەراسیمەدا سەرنجی میدیا جیهانییەکانیان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، ئاستی نزم و کەمی بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بووە.
تاکە سەرۆکی بیانی ئامادەی ئەم مەراسیمە ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆکی کۆماری تاجیکستان بوو. سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، کوبا، میانمار و پاکستان، هەروەها ئێنریکی مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەرزترین بەرپرسانی دەرەوە بوون کە بەشدارییان لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی پزشکیاندا کرد.
ئامادەبوونی ئێنریکی مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە تاران، لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپاوە ڕەخنەی توندی لێ گیراوە. بەشێک لەو نوێنەرانە سەفەری مۆرای بۆ تارانیان بە "جێی شەرمەزاری و قبوڵنەکراو" ناوبردووە.
ئەم بابەتە هێندە ئەوە بەرچاوبووە کە تەنانەت ئەحمەد زەیدئابادی، چالاکوانی سیاسی ئیسلاحخوازیش کاردانەوەی بەرامبەری هەبوو و لە پۆستێکدا لە تۆڕی مەجازی ئێکس، بڵاوکردەوە: "ئامادەبوونی مامناوەند و لە ئاستی نزمیی شاندە نێودەوڵەتییەکان لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی پزشکیان بەو مانایەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی بەرچاو ناکات لە پرۆسەی ئێستای سیاسەتی وڵاتدا".
یەکێک لەو خاڵانەی تر کە سەرنجی میدیاکانی ڕۆژئاوای ڕاکێشاوە وتنەوەی دروشمی "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل" بوو لەلایەن ئامادەبووانی مەراسیمەکەوە. بەشداربوونی بەرپرسانی گرووپی ئیسلامیی حەماس و جیهادی ئیسلامی و حیزبوڵڵای لوبنانیش سەرنجی بەشێک لە میدیاکانی ڕاکێشاوە.
ئەو ڕێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچوو کە ئەو لەو ماوەی کورتەدا بەپێچەوانەی قسەکانی پێشووی خۆی جوڵاوەتەوە. ئەو لە پەرلەمانی ئێران "دەنگی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی" وەک مستێک بۆ دەمی ئەوانە لە قەلەمدا لە دەنگیان نەداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرا و تەنیا سەدا چلی خەڵک دەنگیاندا (بەبێ لەبەر چاوگرتنی ساختەکاری و بە ئاماژە بە ئامارە حکومییەکان) و بەو شێوەیە پزشکیان بە کەمترین ژمارەی دەنگ لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا بوو بە سەرۆککۆماری دیکتاتۆرییەکەی تاران.