هەواڵ

بلومبێرگ: ئێران هەزاران هێزی چەکدار دەگوازێتەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی لوبنان و سووریا

ئاژانسی هەواڵدەریی "بلومبێرگ" بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ بەهێزکردنی هێزی ڕێگریکردن و گواستنەوەی هەزاران "هێزی چەکدار" بۆ سووریا و لوبنان.

لەلایەکی دیکەوە، سی ئێن ئێن، ڕۆژی دووشەممە بە گێڕانەوه له بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە، حکومەتی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە کە ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆرکردنی حەسەن نەسرولڵا، هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە گوتی: واشێنگتۆن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری لە ئەگەری هێرشی ئێران کاردەکات.

بلومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکەوە نووسیویەتی: ئێران ئێستا هەوڵ دەدات هەزاران هێزی چەکدار بۆ ناوچە سنوورییەکانی لوبنان و سووریا بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئێران هەزاران چەکداری لە عێراقەوە بۆ سوریا گواستراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بڕیارە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفت‌وگۆ بکات.هەروەها گوتی کە پێویستە ڕێگری له شەڕێکی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکرێت.

ئەم وتانەی بایدێن لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری لوبنان دەیان کەس کوژران.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە