هەواڵ

کاتێک ناسنامەی کوردی دەبێتە هێڵی سوور؛ سانسۆرکردنی "دێنیز ئۆنداو" لە میدیاکانی ئێراندا

دەنیز ئۆنداو، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، نەک تەنها بە درەوشانەوەی لە گۆڕەپاندا نییە کە نێوی دەکەوێتە سەر زاران، بەڵکوو سانسورکردنیشی لەلایەن میدیا تورکی و فارسییەکان خۆی جەنجاڵێکە.

ئەمجارە کەناڵی تێلێگرامی "وەرزێشی سێ" کە یەکێکە لە میدیا وەرزشییە بەناوبانگەکانی ئێران، سەرجەم بڵاوکراوەکانی سەبارەت بە ئۆنداو سڕیوەتەوە. لەم کاناڵە تێلێگرامییەدا کە لەلایەن یەک میلیۆن و سێسەد هەزار کەسەوە دەشۆپێندرێت، تەنها یەک هەواڵ سەبارەت بە ئونداو هەیە کە ئەویش بە هەڵەی ڕێنووسی "اونداف" نوسراوە و دیارە کە لە دەستی سانسۆرچییەکان شاراوە ماوەتەوە.

ئەم کارە دوای ئەوە ڕوویدا کە ئۆنداو لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ئاشکرا باسی ڕەچەڵەکی کوردی خۆی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەیەوێت ببێتە نمونەیەک بۆ منداڵانی کورد.

سانسۆڕی ئونداو، تەنیا گرێدراوی سنوورەکانی ئێران نییە. دوای ئەوەی ئەو یاریزانه ڕەتیکردەوە یاری بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بکات، بەشێک لە میدیا تورکییەکان تورکیا دەستیان دایە سانسۆر و هێرشی ڕەگەزپەرستانە بۆ سەر ئونداو.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە