هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی گەریلا لە مانگی ئۆکتۆبەری بڵاو کردەوە؛ ١٣ داگیرکەر سزادراون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەری بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا لەوبارەیەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی سەرماوەز (٢ی دێسەمبەر) بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "گەریلاکانی ئازادی ٤٧ چالاکییان ئەنجام داوە و ١٣ داگیرکەر سزادراوە کە یەکێکیان فەرماندەیە، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی سەربازییدا گیراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەمشێوەیە:
"گەلی کورد و فیداکارانی بە جۆش و خرۆش و بڕیاردانێکی بەهێز دەستیان بە ساڵی ٤٧ـی تێکۆشانی کرد، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هێزی ئایدۆلۆژیی و گیانی فیداکاریی ئاپۆیی بە ڕێبازی شەهیدانماندا دەڕۆن، بە متمانە و بڕوایەکی بەهێز دەستیان بە ساڵی ٤٧ـتەمی تێکۆشان کرد، لەم بنەمایەدا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە مانگی تشرینی دووەمدا بەردەوام تێکۆشانیان کرد، لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرگریان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی تشرینی دووەم شەش جار بە دڕۆنی بۆمبڕێژکراو و ٤٠ جار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هاوکات گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ٢٧٠ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و ١٤٠ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کران، هێزەکانمان بە چاونەترسی و کارامەیی زۆر لە بەرانبەر ئەم هێرشانە وەستانەوە، لە ژینگەی زستانەدا ٤٧ چالاکی جیاوازی گەریلاییان ئەنجام دا، لەم چالاکییانەدا ١٣ سەرباز داگیرکەر سزادران کە یەکێکیان فەرماندەیەکی پلە باڵایە، هەروەها حەفارە، زرێپۆشێک، سیستەمێکی ڕادار، کامێرایەکی چاودێریی، دڕۆن و زۆر کەرەستەی داگیرکەران لەناو بران.
ئامارەکانی مانگی تشرینی دووەم بەمشێوەیەیە:
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک
هێرش بە فڕۆکەی جەنگیی: ٢٧٠
هێرش بە هێلیکۆپتەر: ١٤٠
هێرش بە درۆنی بۆمبڕێژکراو: ٦
هێرش بە تەقەمنی قەدەغەکراو: ٤٠
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکییە گشتییەکانی گەریلا: ٤٧
کوژراوەکانی دوژمن
ژمارەی داگیرکەرانی سزادراو: ١٢
ژمارەی فەرماندەی سزادراو: ١
ژمارەی داگیرکەرانی بریندارکراو: حەوت
لەناوبراوەکان
حەفارە: ٢
ئۆتۆمبێلی سەربازیی زرێپۆش: ١
سیستەمی ڕادار: ١
کامێرای چاودێریی: ٤
دڕۆن: ٦
مۆڵگە: ١
٦٠ کگم تەقەمەنی
زیان لێکەوتووەکان
هێلیکۆپتەری هێرشبەر: ١
حەفارە: ٢
کامێرای چاودێریی: ١
مۆلیدەی کارەبایی: ١
مۆڵگە: ١