وەرگێڕانی نامەیەکی شەهید فەرهاد وەکیلی؛ مردن ئەگەر ئەژدیها بێت ئەوا لای من مێلورەیەکی بێئازارە
شەهید فەرهاد وەکیلی کە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاوی لەگەڵ شەهیدان فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەمهولی و عەلی حەیدەریان لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە درا، لە نامەیەکەدا لە زیندانەوە، پێش گیانبەختکردنی، باسی مەرگی لەپێناو ئازادی و ئاوات و ئامانجەکانی کردووە.
شەهید فەرهاد وەکیلی لەو نامەیەدا کە بە فارسی نووسراوە، ئاواتەخوازە مەرگی ئەو وەک مرۆڤێک کە نەوەکانی داهاتو بە شەهیدی دەناسن، پشتیوانییەک بێت بۆ گەلەکەی و نیشتمانەکەی و نەوەکانی.
وەرگێڕانی کوردیی نامەکەی شەهید فەرهاد وەکیلی کە دەقە فارسییەکەی لە ساڵانی ڕابردوودا بڵاو کراوەتەوە، بەمشێوەیە:
مردن یانێ ئەڤین، ئاسمانی بوون،مردن یانێ دەستبەردانی کورتماوە لە جیهانی هەستی، مردن یانێ دابڕان لە دیار و دوورکەوتنەوەی دایمی لە یاران، بەڵام چەندە باسی مەرگ و مردنم بۆ دەکەن دڵم داناخۆرپێ.
مردن ئەگەر ئەژدیها بێ ئەوا لە لای من مێلورەیەکی بێ ئازارە. مردن بۆ من وەک دیاری دۆستە و شانازی پێوە دەەکەم چونکە لە پێناو گەلدایە.
دوای مەرگم وەکو شەهیدان یاد دەکرێمەوە بۆیە مردن بۆمن بە واتای دووبارە ژیانەوەیە. مردن بۆ من دڵ بە ئەڤین سپاردنە، بە واتای دوبارە لەدایک بوونەوەیە، ئەگەر تەمەنی من یانێ پێوانی نێوان دوو ویستەگە ئەوا گەیشتنم بە مەنزڵ خەیاڵێکی فراوانە. چونکە من، گەلەکەم، ئازیزان و منداڵەکانم لەم دنیایەدا بێپەنا بوین. بەڵام ئاواتەکانی من لەم سەفەرەدا کە دەزانم بۆ کۆێ دەچم و چیم دەۆێ بەرەو مردنم دەبەن. بەڵکوو بە مردنی من یان مەرگی من ، خۆێنی مرۆڤێک کە نەوەکانی داهاتو بە شەهیدی دەناسن پشتیوانییەک بێت بۆ گەلەکەم، نیشتمانەکەم ومنداڵەکانم.
بەڵام ئەگەر بڕیارە لە بەرداشی ئەم ژیانەدا شیێتانە بە دار و دیوارم دا بدەن و تەنیا چڵ و چێوی ئێسکەکانم بمێنننەوە، بەرەو پیری مەرگەوە دەچم، ئاخر ئەمە ئیتر مردن نیە بەڵکو پردی پێوندی نێوان ڕابوردو و داهاتوویە. کەواتە لەم شەمەنەفەرەی ناویان لێناوە دنیا دادەبەزم و بە پێی پیادە بەرەو لای ئەڤین دەچم.
ئیتر بۆنی گوڵەباخ، نێرگس و چنوور بۆ لای خۆیانم ڕاناکێشن،ئاخر خۆم سەرچاوەیەک دەبم بۆ بۆنکردنی نێرگس، چنوور و گوڵەباخ. ئیتر بۆ هەتایە خۆم لە چنینەوەی گوڵەکان بێبەری دەکەم، ئاخر دڵنیام لەوەی کە باشترین گولەکانم لە لایەن باشترین مرۆڤەکانەوە بە دیاری بۆ دێن.
هەچەند ڕێگای ڕۆشتنم سەخت و ناهەموارە، لێ کۆتایەکی یەکجاردڵخۆشکەری دەبێ.
دڵم تەنگە، دڵ تەنگم لە دنیا، لە نادادپەروەریەکان، لە زوڵم و زۆرەکان لە دووڕویەکان. ئیتر جەستەی بریندار و ماندووی من تاقەت و توانای هەڵگرتنی باری بەرپرسیارەتی نۆێی نیە، باوەڕم پێبکەن ناتوانم، ئاستەمە.
نازانن چەندەم ئازار چێشتوە لەوکاتەوەی زانیومە کە من میراتگری باشترینەکانم. ئای چەند ئازارم چێشت لەوکاتەوەی لە پاکی کچانی زاگرۆس تێگەشتم و بوومە پەسنبێژی ئازایەتی کۆڕانی ئارات و قندیل. ئاخ چەند بە ئازاە لەو کاتەدا شاهۆش باری قورسی ئەرکەکانمی قورستر کرد. کەوا بو دەبێ بڕۆم، دەبێ ئاشق بم.
ماندوو بوونەکەم لە بەرە ڕێپێوان و بەردەوامی ڕێگاکە نیە، بەڵکو لەوە ئەترسم کە ئەو هەموو چێژ و ئەرزشەی ئەمڕۆکە پێیان گەشتوم و بەدەستم هێناون لە دەستیان بدەم.
هاوینی ١٣٨٧ بەندیخانەی ئەوین فەرهاد وەکیلی