هەواڵ

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیدارەی خۆسەر دواخرا

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمە خۆسەرە دیموکراتیکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا - رۆژئاڤا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیان دوواخستووە بۆ مانگی ئاگۆست.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئیدارەی خۆسەر لەم بەیاننامەیەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە "لە وەڵامی داواکارییەکانی لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکانی بەشدار لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، بە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دیموکراسییانە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بڕیاریدا کە وادەی هەڵبژاردن لە ١١ی ژوئەنەوە بۆ مانگی هەشت دووربخاتەوە".

پێشتر بڕیار بوو هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-رۆژاڤا لە ١١ی حوزەیران (٢٢ی حوزەیران) بەڕێوەبچێت.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە