ئەلیکترۆفیزیۆلۆژی، زانستێکی تا ڕادەیەک نوێیە کە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی پەیوەندی و لێکدانەوەی سیگناڵە کارەباییەکان لە ناو ڕووەک و نێوان ڕووەکەکاندا دەکات.
زانایان لە قۆناغی سەرەتاییدان بۆ تێگەیشتن لەوەی داخۆ پێکهاتەکانی جیهانی سرووشتی چۆن پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەکەن و پێیان وایە بەم زووانە دەتوانن لەوە تێبگەن کە سرووشت "چی دەڵێت".
توێژەرێک بە ناوی ئیسون باتکە، لە گۆڤاری کانۆرسیشن بابەتێکی بڵاو کردووەتەوە و لەوێدا باسی لەوە کردووە کە ڕووەکەکان هەر وەک مرۆڤ پەیوەندی دروست دەکەن، بەڵام بە بەکارهێنانی هەستەکانی خۆیان.
ڕووەکەکان لەبری چاو و گوێ، پێکهاتەی کیمیایی و سیگناڵە کارەباییەکان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ڕەگ و خاک و تەنانەت تۆڕێکی ژێرزەویی قارچکەوە کە بە تۆڕی فراوانی دار ناسراوە، لەگەڵ یەکتر پەیوەندی دروست کەن.
باتکە دەنووسێت تێگەیشتن لەم شتانە بەشە ئاسانەکەی بووە، بەڵام وەرگێڕانی دروستیان کارێکی قورسە.
ئەلیکترۆ فیزیۆلۆژی زانستێکی تاڕادەیەک نوێیە کە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی پەیوەندیکردن و لێکدانەوەی سیگناڵە کارەباییەکان لە ناو ڕووەک و نێوان ڕووەکەکاندا دەکات و ئەوان هەوڵ دەدەن لەو بوارەدا دەستکەوتەکانیان زیاتر بکەن.
زانایان پێیان وایە ئەم توێژینەوەیە دەتوانێت لە پاراستنی ئیکۆسیستەمی سرووشتی و زیادکردنی گەشەی ڕووەک یارمەتیدەر بێت و کاریگەرییەکیی بەرچاوی لەسەر زیادکردنی ڕووەک و پاراستنی ژینگە هەبێت.