ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، سەبارەت بە ئاماری چالاکی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەردا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە چالاکییەکەی ئەنکەرە کراوە و هاتووە: "چالاکییەکەی دژ بە ناوەندنی ئامرازی کوشتن "توساش" دەوڵەتی تورکی هەژاند."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، هێزەکانی گەریلا لە ئۆکتۆبەردا لانیکەم ٩٧ چالاکییان دژی سوپای داگیرکەری ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٣٦ داگیرکەر سزادراونو ١١ی دیکە بریندار بوون.
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕی ڕەوای پاراستنی گەلەکەمانیان بەڕێوەبرد، بە شێوەیەکی بەهێز بەرخۆدانیان کرد و بە چالاکییە گەورەکانیان وەڵامی پێویستییان دایەوە، مانگی تشرینی یەکەم کە فەرماندەی پێشەنگ و شکۆی ئازادیمان هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ـی تێدا شەهید بوو، هاوکات لەو مانگەدا سوپای ژنی ئازادمانی تێدا دامەزرێنرا، تێکۆشانی گەریلا بە شێوەیەکی زۆر گەورە بەردەوام بوو، گەریلاکانمان لەسەر ڕێچکەی بێریتان و هەموو شەهیدانی تشرینی یەکەم چالاکی کاریگەرییان ئەنجامدا.
ڕاشیگەیاندووە، دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست بە بەردەوامی هێرشی کردە سەر ئەیالەتەکانی باکووری کوردستان و هەموو ئەیالەتەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، سوپایی تورک کە ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکووری کوردستان هیچ ئەنجامێکی نەبوو، بۆردوومانێکی زۆر سەختی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدا، لە ناو مانگی تشرینی یەکەمدا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٣٠٢ جار بە فرۆکەی شەڕ، ٣٤٧ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ، جارێک بە چەکی کیمیاوی، ٢ جار بەدرۆنی شەڕکەر و ١٠١ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردمانکراوە و بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوە بە بەردەوامی تاوانی جەنگ کردووە.
هەروەها باسی لەوەشکردوە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەموو هێرشەکانی سوپای تورکیان پوچەڵکردووەتەوە و وەڵامی پێویستی سوپای داگیرکەری داوەتەوە، لە پێش هەموویەوە بە چالاکیەکی ئاسمانی، ٩٦ چالاکی زەمینی بە میتۆدی جیاواز و وەستایەتییەوە بە گشتی ٩٧ چالاکی کردووە. لە ئەنجامی ئەم چالاکیانەدا ٣٦ داگیرکەر بە سزاگەیاندران، ١١ داگیرکەریش بریندار بوون.
هەپەگە لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەیدا دەشڵێت: چالاکی تابووری نەمرانمان لە ناوەندی ئامرازی کوشتن-توساش کە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، بێگومان لە کات و شوێنێکی وادا ئەنجامدرا کە لە چاوەڕوانی دەوڵەتی تورکی قڕکەردا نەبوو، بۆیە هەژاندی و توشی شۆک بوو، ئەم چالاکییە فیداییە پرۆفیشناڵ و بێهاوتایە کە لەلایەن هەڤاڵ ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلینی نەمرەوە ئەنجامدرا، لە دڵی دووژمنی دا و هەڤاڵانی فیداییمان هەموو ئاستەنگیەکانی پێشییان ڕاماڵی، ٤٠ کەس لە دووژمن کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ـی دیکەش برینداربوون، چالاکی هەڤاڵ ئاسیا و ڕۆژگەر ڕێبازی فیدایی ئاپۆیی گەیاندە ئاستێکی نوێ، دەوڵەتی قڕکەری چەوسێنەری تورک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی چالاکیەکە چەندین هەوڵی دا، بەڵام هەموو هەوڵدانەکانی بێکاریگەر مانەوە. چونکە چالاکی تابووری نەمران لە جیهاندا دەنگی دایەوە.
لە کۆتایشدا دەڵێن: ئەم چالاکیە لەسەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان ئەنجامدرا کە زۆر مانادار بوو و هەڵوێستی فیدایی بوونی ئاپۆی لە دژی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت نیشاندا، لە کەسایەتی هەڤاڵانمان ئاسیا عەلی، ڕۆژگەر هێلین و مەمەد جودی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا شەهید بوون، بە سۆز، وەفاداری و ڕێزدارییەوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەو، لە هەمان کاتدا بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ڕێبازی شەهیدانمان دەپێوین و درێژە بە خەبات و تێکۆشانیان دەدەین.
هەپەگە ئامارەکانی شەڕی مانگی ئۆکتۆبەری بەم شیوەیە خستە ڕو:
هێرشەکانی سوپای تورک
هێرشی فڕۆکەی شەڕ: ٣٠٢
هێرشی هەلیکۆپتەر: ٣٤٧
هێرشی چەکی کیمیایی: ١
هێرشی به فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان: ٢
هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١٠١
هەڤاڵانی شەهید :
٣ هەڤاڵمان شەهید بوون
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکی ئاسمانی: ١
چالاکییه زەمینی: ٩٦
کۆی گشتی چالاکییەکان: ٩٧
زیانەکانی دوژمن
بە سزا گەیاندنی داگیرکەران: ٣٦
بە سزا گەیاندنی داگیرکەری پلەدار: ١
ژمارەی داگیرکەرانی بریندار: ١١
ئەو ئامێر و کەرستانەی له ناوبران:
شۆڤڵ: ١
ئۆتۆمبێلی سەربازی: ١
بارهەڵگری سەربازی: ١
سیستەمی ڕادار:١
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ٦
بۆمب هاوێژ: ١
کامێرای چاودێری: ٤
مۆڵگەی سەربازی : ١
تەقەمەنی: ٨٠ کیلۆگرام
ئەو ئاێر و کەرستانەی گورزیان لێدراوە:
هەلیکۆپتەری سکۆرسکی:١
شۆڤڵ: ٢
ئۆتۆمبێلی سەربازی: ٢
تراکتۆر: ١
کامێرای چاودێری: ١
مۆڵگەی سەربازی: ١
ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:
چەکی تاکەکەسی HK-416 : ١
مەخزەن: ١
گولـلەی چەک: ٣٠
لەیزەری چەک: ١
لەیزەری چەک: ١
چەقۆ: ٢
ڕەخت: ١
ئامێری بێتەلی ئاسەلسەن: ١