هەواڵ

مستەفا قەرەسوو: پەکەکە لەوە بە‌هێزترە کە دەبینرێت

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لەمیانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەردا، سەبارەت بە هەوڵە شکستخواردووەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان (پەکەکە) دوا.

مستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند، پەکەکە ئیتر تەنها ڕێکخستن و پارتێکی سیاسیی نییە، ئەمڕۆ کەلتوور و زیهنیەتێکی کۆمەڵایەتییە و بەشێکە لە کۆمەڵگە، سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامە، دەتوانین بڵێین پەکەکە ئێستا لەوەی دەبینرێت، بەهێزترە.

مستەفا قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی ئەو شەهیدانە دەکەمەوە کە چالاکییەکەی دژی توساشیان لە ئەنقەرە ئەنجامدا، ئەوان نیشانیاندا کە ناسنامەی کورد و کەلتوور و ئایین و هەبوونی کورد چییە، ئەمە دووپات دەکەینەوە و دەڵێین لەکاتی گفتوگۆدا ئەم چالاکییە ئەنجام نەدراوە، ئەم چالاکییە بەرئەنجامی خەبات و کۆششێکی درێژخایەنە، پێش چەند مانگ ئەم ئامانجەیان دیاری کردبوو.

قەرەسوو ڕاشیگەیاند، شەڕ بەردەوامە، ئەگەر پرۆسەیەک هەبوایە، ئەگەر وەک ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ شەڕ نەبوایە، ئەوە شتێکی تر بوو، هەموو جۆرە هێرشێکی لەناوبردن ئەنجام دەدەن، ئەم چالاکییە وەڵامی ئەوەیە، ئێستا لە نێوان دەوڵەتی تورک و تەڤگەری ئازادیی شەڕێک هەیە، لەم ڕووەوە ئەم ئامانجە ڕەوایە، شوێنەکانی درووستکردنی چەک دەبنە ئامانج، چالاکییەکی گرنگە، بێگومان ئەوانیان لەرزاند، چونکە هەمیشە دەیانگوت ژمارەی پێڵاوەکانیان دەزانین، هەناسەدانیان دەزانین، ئەمە گەورەترین وەڵامە بۆ ئەوە، هیچ ئاستەنگێک نییە کە گەریلا فیداییەکان نەتوانن بەسەریدا زاڵ بن.

لە بەردەوامیدا باسی لەوەشکرد، گەریلا فیداییەکانمان نامەی جوانیان نووسی، هەموو هەستی خۆیان خستووەتە سەر کاغەز، دەبێت ئەم پەیامە ببێتە هەستی هەموو گەنجانی کورد، هەمووان کاربکەن و خۆیان بگەیەنن بەم ئاست و هەستە.

وتیشی: دامەزرێنەری پەکەکە، ڕێبەر ئاپۆیە، لە یەکەم فیکرەوە تا ئەمڕۆ، سەر بە ئایدۆلۆژیایەکە کە بەردەوام لە پێشکەوتندایە، واتە خۆی لەگەڵ کۆمەڵگا و مرۆڤدا یەکدەخات، تێکۆشان یەکدەخات، زیاتر لە ٥٠ ساڵە تێکۆشانێک هەیە، ئەو کەلتوورێکی لەو شێوەیەی بنیات نا، پەکەکە ئیتر تەنها ڕێکخستن و پارتێکی سیاسیی نییە، پەکەکە ئەمڕۆ کەلتوور و زیهنیەتێکی کۆمەڵایەتییە و بەشێکە لە کۆمەڵگە، سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامە، تەنانەت دەتوانین بڵێین پەکەکە ئێستا لەوەی دەبینرێت، بەهێزترە.

ئەو ئەندامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: گەر دوژمن ناتوانێت لە هێرشکردنە سەر پەکەکە بگاتە ئەنجامێک، هۆکارەکەی بەهێزبوونی پەکەکەیە، بزووتنەوەیەکی وەهایە کە ڕەگی خۆی خستووەتە نێو قوڵاییەکانی کۆمەڵگەوە، فیکری ڕێبەر ئاپۆ ئیدی نە تەنها ئەمڕۆ، بەڵکو سبەینێش دیاری دەکات، پەکەکە بە ڕێکخستنەکەی لە ئایندەشدا درێژە بە کاریگەریی خۆی دەدات، جەنگاوەری پەکەکەیی وەک ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین هەن، پێوانەی بەها هەیە کە ئەوان ئافراندوویانە، بەرخۆدانی زیندان هەیە، تەڤگەری ژنان هەیە، بۆیە لەناوبردنی پەکەکە، بە هێرشکردن لێرە و لەوێ، خەونێکە و هیچی تر، دەبێت باشتر لێکۆڵینەوە لە ڕاستیی پەکەکە بکرێت.

لە کۆتایشدا مستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند، پەکەکە ئیتر لە ئێمە زیاترە، گەر پەکەکە تەنها لە ئێمە و ڕاستییە کۆنکرێتییەکان پێکهاتبا، ئەوا لەژێر ئەم هێرشانەدا نەدەما، ڕۆحێکی پەکەکەیی هەیە، کە پەکەکە دەهێڵێتەوە، ئەمە وا دەکات هەردەم تێبکۆشین و ئەنجامی زیاتر لە تێکۆشن بەچنگ بخەین، بەم بۆنەیەوە، بە ڕێز و سوپاسەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دکەم کە پارتێکی وەهای دامەزراندووە، ئەو شەهیدانە بەڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنمەوە کە پەکەکەیان گەیاندە ئەم ڕۆژە، پەکەکە گرێدراو بە یادی ئەوانەوە تێدەکۆشێت و حەسرەت و خەونەکانیان بەدی دەهێنێت.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە