هەواڵ

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ڕووسیا منداڵانی ئۆکرانیا دەکاتە قوربانیی تاوانی جەنگ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە دژی منداڵانی ئۆکرانیا دەخاتە پاڵ ڕووسیا. ئەم ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ بە وردبینی ١٢٠ ڤیدیۆی تایبەت، ١٧ هێرشی بۆ سەر هاوڵاتیان کە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە مندااڵن، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا پشتڕاست کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی ڕووسیا بە ئەنقەست هاوڵاتیان و ژێرخانی مەدەنی وەک نەخۆشخانە و ناوەندەکانی خوێندنیان کردووەتە ئامانج. پاتریک تامپسۆن، پسپۆڕی لێبوردنی نێودەوڵەتی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە مندااڵن تەنانەت لەو ناوچانەشدا کە هیچ ئامانجێکی سەربازی تێدا نییە، دەکوژرێن و بریندار دەبن.

لە ڕاپۆڕتەکەدا ئاماژە کراوە بۆ هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر گەورەترین نەخۆشخانەی منداڵاب کە کیێڤ.

دەگوترێت لەو هێرشەدا تەنانەت دکتۆرێک کە سەرقاڵی نەشتەرگەری مناڵێک بووە، بریندار دەبێت.

بەپێی داتاکانی نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوینی ٢٠٢٤ سەردەمێکی کوشندە بووە بۆ مندااڵنی ئۆکرانیا. نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە ١١ هەزار و ٦٦٢ کوژراوی مەدەنی لە سەرەتای هێرشی ڕووسیاوە پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە لەوانەیە هەزاران حاڵەتی پشتڕاست نەکراوی دیکەش هەبن.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تا ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شەش بەرپرسی ڕووسی، لەوانە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆک کۆمار و سێرگێی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی پێشوو، بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و تاوان دژی مرۆڤایەتی لە ئۆکرانیا دەرکردووە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، جارێکی دیکە جەخت لە پێویستیی هەنگاونانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی "تاوانە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا" و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە دەکاتەوە.

ئەو ڕێکخراوە پێشتریش ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی دژی منداڵانی فەلەستینی تۆمەتبار کردبوو.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی ‌غەزە، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، زیاتر لە ١٦ هەزار و ٩٢٠ منداڵی فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە کوژراون.

بڕۆ بۆ دوگمەی سەرەوە